گەنجانی کۆبانێ بە مەشخەڵ لە دژی داگیرکەری رێپێوانیان ئەنجامدا

گەنجانی کۆبانێ بۆ ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بە مەشخەڵ رێپێوانیان ئەنجامدا.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنج بە مەشخەڵ رێپێوانێکیان ئەنجامدا. گەنجان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد و رایانگەیاند، پشتیوانی بەرخودانی گەریلان.

گەنجان لە ناوەندی گەنجانی شەهید باوەڕ کۆبوونەوە و بەرەوە گۆڕەپانی ژنی ئازاد رێپێوانیان ئەنجامدا. گەنجان مەشخەڵیان گرتبوو بە دەستیانەوە و بە وتنەوەى دروشم سڵاویان بۆ بەرخودانی گەریلا دەنارد.

دوای ئەوەى جەماوەری گەل گەیشتە گۆڕەپانی ژنی ئازاد، محەمەد مەحممود ئەندامی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا راگەیاندراوێکی خوێندنەوە و رایگەیاند، گەنجان هەموو کات پشتیوانی بەرخودانی گەریلان.

ژ.ت