گەنجانی کۆبانێ: هەڤاڵ هارون بە ئیرادە و بەرخودان لە دژی خیانەت خۆڕاگری کرد

گەنجانی کۆبانێ بە راگەیەندراوێک ناڕەزایەتییان بەرامبەر بەوە نیشاندا کە لە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ گەریلای هەپەگە هارون ئەلباک رادەستی دەوڵەتی تورک کراوە.

گەنجانی بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ بە راگەیەندراێک ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە رادەستکردنی گەریلای هەپەگە هارون ئەلباک لە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ بە دەوڵەتی تورک نیشاندا.

راگەیەندراوەکە لەلایەن محەمەد مەحمود خوێندرایەوە وتیایدا بەم جۆرە هاتبوو: "ئێمە لە کۆبانێی قەڵای بەرخودانەوە سڵاو لە هەموو گەریلاکانی ئازادی دەکەین. لەسەر دەستی خیانەتکاران هاوڕێ هارون رادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرا. هەڤاڵ هارون بە ئیرادە و بەرخودانی لەبن نەهاتوو لە دژی خیانەت خۆڕاگری کرد. کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت و ئێمە داوا لە گەنجانی چوار پارچەی کوردستان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو کردەوانە بوەستنەوە".

هـ . ب