گەنجانی شۆڕشگێڕ سڵاویان لە بەرخودانی گەریلا کرد

ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە سوریا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان لە قەرەچۆخان بە رێکخستنی رێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئیدانە کرد و سڵاویان لە بەرخودانی گەریلا کرد.

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە قەرەچۆخان بە رێکخستنی رێپێوانێکی جەماوەریی گەورەی بە مەشخەڵ ئیدانە کرا و گەنجان سڵاویان لە بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد.

یەکێتیی ژنانی گەنج پشتیوانییان لە رێپێوانەکە کرد و هەڵوێستی پەدەکەیان بەرامبەر بە داگیرکەری ئیدانە کرد. گەنجان وێنەی گەریلاکان و ئاڵای پەکەکەیان بەرزکردبووە و جەختیان لە پشتیوانیی خۆیان بۆ هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور کردەوە.

چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستپێکرد. مالیک رەمۆ بەناوی دەستەى بەڕێوەبەریی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، دەوڵەتى تورک بەرامبەر بە بەرخودانی گەریلا تێکشکاوە و وتیشی، "ئیرادە و ورەی گەریلا لە چەکەکانی دەوڵەتى تورک بەهێزترە. دەوڵەتى تورک دەیەوێت شەڕی ناوخۆیی لە ناو کورددا دروست بکات و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ ئامانجەکانی خۆی بەکار دەهێنێت. بێگومان هەر کەسێک پشتیوانی لە داگیرکەری بکات خائینە. گەنجانی شۆڕشگێڕ لە هەموو کات و هەلومەرجێکدا پشتیوانی گەریلا دەبن".

ژ.ت