گەنجانی ئاپۆیی رۆژهەڵات: تاوەکو گەیشتن بە ئامانجەکەمان تێدەکۆشین

کۆمیتەی شەهید پێشەوای مەهابادی گەنجانی ئاپۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لەسەر رێچکەی قازی محەمەد پێشەنگی کۆماری مەهاباد تێدەکۆشن و تاوەکو نەگەنە ئامانجەکەیان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

کۆمیتەی شەهید پێشەوای مەهابادی گەنجانی ئاپۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی لەسێدارەدانی قازمی محەمەد و هەڤاڵانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا یادی قازی محەمەد پێشەنگی کۆماری کوردستان، هەموو شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئەزمونی کۆماری کوردستان لە مەهاباد سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەری بوو. ئامانجی هەموو کۆمەڵگایەک سەربەخۆیی و پاراستنی هەبوونیەتی. ئەمەش هەبوون دەخاتە گەرەنتیەوە. کۆمەڵگەی کورد، بووەتە خاوەن ئەم ئیرادەیە کە هەبوونی خۆی بپارێزێت، بووەتە نمونەیەک بۆ گەلانی دیکەی هەرێمەکە.

هەر کاتێک دەرفەتێکی خۆبەڕێوەبەری هاتبێتە پێشەوە، ئەمە بووەتە لاپەڕەیەکی زێڕینی مێژوویی سیاسی گەلی کورد. کۆماری کوردستان لە مەهابادیش گەیشتە ئەوەی کە خۆبەڕێوەبەری خۆی بنیات بنێت، ئەوەش بە پێشەنگایەتی قازی محەمەد بەڕێوەبرا. ئەزموی کۆماری کوردستان بە هەموو ئەنجامەکانیەوە، بووە نمونەیەکی سەرکەەوتوو و هەموو کەسێک سوودی لێوەرگرت.

ئێمە وەک گەنجانی ئاپۆیی شاری مەهاباد، خۆمان بە بەرپرسیاری ئەم رێچکەیە دەزانین. ئەزمونی کۆماری کوردستان بۆ یەکێتی نەتەوەیی، ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی بە بناغە وەردەگرێت. ئێمە وەک گەنجانی ئاپۆیی، خیانەتکارانی عەفرین و خیانەتکارانی مەهاباد لەبیر ناکەین.

جارێکی دیکە بەڵێن دەدەینە گەلەکەمان و پێشەوا قازی محەمەد و بە تایبەتی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە تاوەکو نەگەینە ئامانجمان رانەوەستین و بەردەوامی بە تێکۆشان بدەین."

جێگەی بەبیرهانانەوەیە، قازی محەمەد پێشەنگی کۆماری کوردستان، ٣١ی ئازاری ١٩٤٧ لە گۆڕەپانی چوارچرای مەهاباد کە لەوێ کۆماری کوردستانی راگەیاندبوو، لەگەڵ هەڤاڵانی لەسێدارەدرا.

ف.ق