هێرشی داگیرکەری بۆ سەر رۆژئاوا و دۆخی هەرێمەکە

هێزەکانی سوریانی، ئاشوری و ئەرمەنی لەدژی هێرشی داگیرکەری شۆڕشی رۆژئاوا دەپارێزن و رایدەگەیەنن، ئامادەکاریەکانیان بۆ بەرخۆدان دوژمن تێکدەشکێنێت.

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، گەلانی سوریانی، ئاشوری و ئەرمەنی خاوەن هێزی سەربازین. لە سەرەتای شۆڕشەوە لەژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) بە ناوی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی، ئەنجومەنی سەربازی ئاشوری و فرقەی نوبار ئوزانیانی ئەرمەنی خۆیان رێک دەخەن.

ماتای هەننا وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی و نەبیل وەردە فەرماندەی ئەنجومەنی پاراستنی خابوری ئاشوری  و مۆنتە مەلکۆنیای فەرماندەی فرقەی ئەرمنی نووبار ئۆزانیان لەبارەی ئامادەکاریان لەدژی ئەگەری هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر رۆژئاوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

' بۆ هەموو کەسێک مەترسیە'

ماتای هەننا رایگەیاند کە هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر گەلی سوریانی مەترسیەکی گەورەی هەیە و وتی، : دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی ئەنجام بدات. ئەمەش بۆ گەلی سوریانی و هەموو گەلانی هەرێمەکە مەترسیەکی گەورەیە. گەلانی هەرێمەکە پێکەوە لەنێو ئارامیدا دەژین. بەڵام هێرشەکان ژیانی پێکهاتەکان دەخاتە مەترسیەوە. گەلان ئاوارە دەکات و زیان لە بیناسازی دەگەیەنێت.

رێگە نادەینە داگیرکەری

ماتای هەننا باسی ئەوەشی کرد کە ئامادەکاریان لەدژی ئەگەری هێرشی نوێ بەردەوامە و وتی؛ بەناوی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی لەبەرامبەر ئۆپراسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە وریاییەوە دەجووڵێنەوە و ئامادەکاریەکان بەردەوامن. شەڕڤانانی سوریانی وڵامی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەنەوە. رێگە نادەین جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات. ئێمە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەپارێزین. ئامادەین دەستکەوتەکانی خۆبەڕێوەبەری بپارێزین.

' دەیانەویت ئاشوریەکان ئاوارە بکەن'

نەبیل وەردە فەرماندەی ئەنجومەنی پاراستنی خابوری ئاشوری رایگەیاند، هەڕەشەکان دۆخێکی نوێ نین و وتی، " دەوڵەتی تورک کاتێک لە رێگەی داعش هێرشی کردە سەر هەرێمەکە، مەترسیەکی گەورە لەسەر گەلی ئاشوری دروست بوو. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کاریگەری داگیرکەری دەوڵەتی تورک هەبوو. گوندەکانی ئاشوریەکان بۆردومان دەکران. ئەو هەڕەشانەی سەر گەلانی ئاشوری و سوریانی، مەترسی لەسەر هەموو گەلانی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریاشە."

' بە شێوەیەکی قورس تێکایان دەشکێنین'

نەبیل وەردە ئاماژەی بە گرنگی وەستانەوە لەدژی هێڕشەکان و هەوڵی کۆچبەرکردن کرد و وتی، " لەسەر خاکی باوک و باپیرانمان دەمێنینەوە و پێویستە لەدژی هێرشەکان بوەستینەوە. لە سالی ١٩١٥ەوە سیاسەتی لەناوبردن و ئاوارەکردنی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. ئاشوریەکان لە ئێستادا بەڵێنیان داوە کە لەدژی هەموو جۆرە هێرشێک دەوەستنەوە و لەگەڵ هەسەدە گەل و خاکەکەیان دەپارێزن."

' دوژمنایەتیکردنی گەل بە شێوەیەکی دڕندانە بەردەوامە'

مۆنتە مەلکۆنیان فەرماندەی فرقەی ئەرمنی نووبار ئۆزانیان ئاماژەی بە بەرفراوانی ئامانجی هێرشەکە کرد و وتی، " دوژمنایەتی، شەڕ و سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەدژی ئەرمەنی و کورد ستراتیژیە. لە ئیتحاد و تەرقیەوە تاوەکو کەمالیستەکان بەردەوامە. دوژمنایەتیکردنی دڕندانەی دژی گەلان بەردەوامە. دەوڵەتی تورک لە یەکی حوزەیرانەوە هێرشەکانی چڕ کردووتەوە. نە تەنیا هێرش دەکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەفقاسا. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە زۆر رووبەری خاکەکەی زیاد بکات. "

' بەشێوەیەکی بەهێز وڵامی هێرشەکان دەدەینەوە.

مەلکۆنیان ئاماژەی بە مەترسی لەناوبردنی ئەرمەنیەکان کرد و وتی، گەلی ئەرمەن لە رۆژئاوا بە شێوەی خۆیان بە دڵێ خۆیان دەژین. ئایینەکەی بە ئاشکرایی بەکار دەهێنێت و بە شێوەکەی ئازاد دەژین.  دەیانەوێت ئەرمەنی قڕ بکەن بۆیەش پێویستە لە هەموو کەسێک زیاتر ئەرمەنەکان خۆیان بپارێزن. ئەرمەنیەکان پێویستە خۆیان و خاکەکەیان بپارێزن. مافی ئەوانە، ناچارن کە خۆیان بپارێزن. ئێمە وەک شۆڕشگێر و پێشەنگی گەلی ئەرمەن، لەدژی هێرشی قڕکردن بەرخۆدان دەکەین و شەڕمان فراوان دەکەین، وەم مۆنتە مەلکۆنیان و نۆبار ئوزانیان.

ف.ق