هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ١١ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە نێوان ٦ بۆ ١٥ی حوزەیراندا لە چالاکییەکانیاندا لە دژی هێزەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ١١ داگیرکەر کوژراون و ١٣ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە رۆژانی ٦ بۆ ١٥ی حوزەیران لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکیی بەهێز ئەنجامدراون.

لە راگەیاندراوی هێزەکانی رزگاریی عەفرین دا لەبارەی ئەو چالاکییانەوە هاتووە:

"لە ٦ی حوزەیران لە عەفرین لەسەر رێگای جندرێس لە ئەنجامی چالاکییەکدا چەتەیەک کوژرا.

لە ٧ی حوزەیران لە شارۆچکەى راعی لە ناوچەى باب لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکی تایبەت ئەنجامدرا. لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران و ٩ چەتەی تریش بریندار بوون و ماتۆڕسکیلێکیش تێکشێنرا.

لە ٨ی حوزەیران لە عەفرین لە گەڕەکی مەحمودییە لە ئەنجامی چالاکییەکی سابوتاژدا ٢ چەتە بریندارکران و زیان لە ئۆتۆمبێلەکەشیان درا.

لە ١١ی حوزەیران لە گوندی تل جلبرین لە ناوچەى عەزاز خاڵێکی سوپای تورکی داگیرکەر کرایە ئامانج و لە ئاکادا ٣ چەتە کوژران و چەتەیەکی تریش بریندار بوو.

لە ١٢ی حوزەیران لە جەرابلوس لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەک ئەنجامدرا. لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا سەرەک چەتەیەک بە ناوی فەیسەڵ خەلیل کوژرا و چەتەیەکی تریش بریندار بوو.

لە ١٥ی حوزەیران لە گوندی کەفەرجەنە لە ناوچەى شەرا لە ئەنجامی چالاکییەکدا ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلکی ئەو چەتانەش تێکشکێنرا.

لەو چالاکییانەدا بە گشتی ١١ چەتە کوژراون و ١٣ چەتەی تریش بریندار بوون".

ژ.ت