هێزەکانی رۆژئاوا ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراویان بێکاریگەر کرد

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند کە لە تەل حەمیس ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراویان بێکاریگەر کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە هێزەکانیان زانیاریان دەستکەوتووە کە لە شاری تەل حەمیس ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکرا ئامادەکراوە. هێزەکاینا لەگەڵ هێزە سەربازیەکان لە گوندی قەرەوان ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.

ئاسایش باسی ئەوەی کرد کە تیمە پسپۆڕەکانیان ئۆتۆمبێڵەکەیان بێکاریگەر کردووە کە نزیکەی ٢٠٠ کیلۆ تەقەمەنی تێدابووە.

ف.ق