هێزەکانی زرگاریی عەفرین: لە عەفرین ٢١ داگیرکەر کوژران و بریندار بوون

هێزەکانی رزگاریی عەفرین (هەرەئە - HRE) رایانگەیاند، لە دژی هێزەکانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٦ داگیرکەر کوژراون و ١٥ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، لە بلبلێ، راجۆ و شێراوای عەفرین، کە لە ژێر داگیرکەریی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکاندایە، چالاکییان ئەنجامداوە.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین لەبارەی چالاکییەکانیانەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە ١٤ی نیسان لە ناوچەى بلبلێ لە چالاکیی هێزەکانماندا ٢ چەتە کوژران و ٢ چەتەى تریش برینداربوون.

لە ١٦ی نیسان لە عەفرین لە سەر رێگای راجۆ و لە ئەنجامی چالاکیی سابوتاژدا ٤ چەتە کوژران و چەتەیەکی تریش بریندار بوو.

لە ٢٣ی نیسان لە عەفرین لە چالاکیەکی سابوتاژدا ٣ چەتە برینداربون. هەر لەو رۆژەدا لە بلبلێ لە دژی کاروانێکی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکی سابوتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٣ سەرباز کوژران و ٤ چەتە بریندار بوون.

لە ٢٤ی نیسان لە عەفرین لە چالاکیی هێزەکانماندا ٢ چەتە بریندار بوون.

لە ٢٦ی نیسان لە دەورووبەری گوندی باسوفان لە ناوچەى شێراو لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکمان ئەنجامدا. لەو چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێنرا. لەبارەی کوشتن و برینداربوونی زانیارییەکی روون دەست نەکەوتووە".

ژ.ت