خۆبەڕێوەبەری: پێویستە درێژە بە هێڵی کۆبانێ بدرێت

خۆبەڕێوەبەری بە بۆنەی یادی سەرکەوتنی کۆبانێوە پیرۆزبایی راگەیاند و باسی لەوەکرد، "ئێمە بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین کە رێجکەی هێڵی بەرخودانی کۆبانێ، عەفرین و هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بگرنەبەر".

خۆبەڕێوەبەری بە بۆنەی حەوتەم ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیەنراوەکەدا بەم جۆرە هاتووە:

دوای ئەو هەموو ساڵە لە بەرخودان و لەناوبردنی داعش لە رووی سەربازییەوە، داعش بە پاڵپشتی ناوچەیی هەوڵ دەدات بە هەموو هێزەی خۆیەوە تۆڵە بکاتەوە و بگەڕێتەوە.

بەرخودان بەرامبەر ئەو رێکخراوە، بەرخودانێکی ئاسایی نەبوو، بەڵام ئەو بەرخودانە رۆڵی هەبوو لە پاراستنی سوریا و جیهان لە رێکخراوی داعش. رزگارکردنی کۆبانێ لە 26ی کانونی دووەمی 2015دا، سەرەتا لەناوچوونی داعس بوو. دوای ئەوە زۆر سەرکەوتن دەستەبەر بوون و بەرخودانی کۆبانێ بووە داستان. گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەو داستانەی بۆ خۆی کردە بنەما و پارێزگاری لە هەرێمەکانی خۆی کرد تائەو کاتەی لە 23ی ئاداری 2019دا لەنابردنی داعش لە رووی سەربازییەوە راگەیەنرا.

کۆبانێ خاوەنداری لە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری کرد و لە 27ی کانونی دووەمی 2014دا رایگەیاند. ئەو ئەزمونە لە پیادەکردن و چەسپاندنی پرۆژەی دیموکراتیک لە سوریا بە گشتی، بووە کۆڵەکەیەکی سەرەکی.

بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ و راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ئێمە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە دەوڵتی تورکی فاسیست کە پاڵپشتی تیرۆر دەکات، نەک هەر تەنیا لەسەر هەرێمەکانی ئێمە بەڵکوو لەسەر گەلان بە گشتی مەترسییەکە.

سەرکەوتنی کۆبانێ بۆ جیهان و مرۆڤایەتی بوو بە میراتێک کە پرۆژەی دەوڵەتی تورکی ئاستەنگ کرد، کە پاڵپشتی لە داعسی کردبووە بنەمای ئەو پرۆژەیە. هەروەها کۆبانێ و بەرخودانەکەی سەرنجی جیهانی بە گشتی راکێشایە سەر خۆی و جیهانی راستی پاراستن و پارێزگاریی لەوێ ناسی.

لەئەنجامدا ئەو ویست و ئیرادەیەی لە کۆبانێ هەبوو بۆ لەناوبردنی داعش بووە هیوایەکی راستەقینە. لەبەر ئەوەش هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەستوەردانی کرد و 1ی تشرینی دووەم وەک رۆژی جیهانی کۆبانێ پەسەند کرا. 

بەردەوامی پشتگیری دەوڵەتی تورک بۆ تیرۆر، بە مەترسی بۆ سەر ئەو دەستکەوتانە دادەنرێت لە بەرامبەر داعشدا بەدەستهاتوون. بۆ ئەوەی ئەو مەترسییە بڕەویتەوە، پێویستە هەڵوێستی روون لەبەرامبەر دەوڵەتی تورک و تاوانەکانی بگیرێتەبەر. دوای داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپی ورەی شانەکانی داعشی بەرزکردەوە.

گرنگی رزگارکردنی سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرین هاوتەریب و هاوشانی گرنگی رزگارکردنی کۆبانێیە کە بووە سەرەتای کۆتاییهاتنی تیرۆر.

ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە شوێنکەوتووی هێڵی بەرخودانی کۆبانێ، عەفرین و هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بن. لەبەر ئەوەی ئەو میراتە مێژووییە، لە سوریا رێگایە بەرەو سەرکەوتنی کۆمەڵگای دیموکراتیک و چەسپاندنی سەقامگیری".

هـ . ب