کۆمەڵگە لە ڕێگەی پەکەکەوە ڕاستیی نەورۆزی ناسی

نایف عەلی ماوەی ٣٧ ساڵە لەگەڵ تەڤگەری ئازادیی کورددا کار دەکات و رایگەیاند، لە ڕێگەی پەکەکەوە لە راستی نەورۆز تێگەیشتوون و باوەڕیان بە سەرکەوتنی بەرخۆدان هێنا.

نایف عەلی خەڵکی دێرکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ٣٧ ساڵ پێش ئێستا تەڤگەری ئازادی کوردی ناسیبوو، هەم باوکی شەهیدە و هەم یەکێکە لەو نیشتمانپەروەرانەی کە لە رێگەی ئازادیی پەکەکەدایە.

نایف عەلی باسی لە کاتی ناسینی پەکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و وتی: "سەرەتا لە ساڵی ١٩٨٢ لە دێرک بینیمن، بەڵام نەیدەزانی کێن، چونکا وە خوێندکار لە باکوری کوردستانەوە هاتبون و بە خوێندکار دەناسران. لە ساڵی ١٩٨٤ دا منن ئەوانم وەک پەکەکە ناسی. من لە ساڵی ١٩٨٦دا بووم بە وڵاتپارێزی پەکەکە. پەکەکە باوەڕێکی نوێ بوو، سیاسەتێکی نوێ بوو، تێگەیشتنێکی نوێ بوو لە فیداکاری و قوربانیدان. سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی کۆمەڵگا بوو. لەبەر ئەوە من پێوەی پەیوەست بووم".

نەورۆزیش لە ڕێگەی پەکەکەوە مانادار بوو

نایف عەلی ڕایگەیاند، دوای هاتنی پەکەکە بۆ ڕۆژئاوا ڕاستیی نەورۆزیش ناسێندرا و وتی، "پێش پەکەکە نەورۆز هەبوو، بەڵام کۆمەڵگە ڕاستیی نەورۆزی نەدەزانی. تەنها بۆ گەشتکردن و نانخواردن بوو لەگەڵ خێزانەکەیدا و چەند گۆرانییەک دەوترا و نەورۆز بەوانە تێدەپەڕێنرا. ئێمە لە ساڵی ١٩٨٣دا تەنیا جارێک لەگەڵ پارتی پێشڤەڕۆ لە دێرک نەورۆزمان پیرۆز کرد، ئەوەش هەر وەک شاییەک بوو. دوای ئەوەی تەڤگەری ئازادیم ناسی، ڕاستی نەورۆزیشم ناسی. بە چالاکییەکەی مەزڵوم دۆغان ڕوون بوویەوە، کە واتای نەورۆز چییە. لە ڕاستیدا ئەو چالاکییە بووە وەڵامی ڕاست بۆ ئەو پرسیارە، کە دەبێت چۆن پێشوازی لە نەورۆز بکرێت. پەکەکە مانای ڕاستەقینەی نەورۆزی بە ناو کۆمەڵگەدا بڵاوکردەوە. بە هاتنی پەکەکە واتایەکی نوێ و پەیوەستبوونێکی نوێ بە گرنگیی نەورۆز درا. ئەوەش بە ئاگری مەزڵوم دۆغان گەیشتە ڕاستیی نەورۆز".

سەرەڕای گوشارەکانی ڕژێم...

نایف عەلی وتیشی: "دوای کۆمەڵکوژییەکەی ١٢ی ئازار تووڕەیی گەلی کورد پەرەی سەند" و ڕایگەیاند، هێزەکانی سەر ڕژێمی سوریاش گوشارەکانیان زیاتر کرد. نایف عەلی وتیشی: "لەژێر ئەو گوشار و زۆردارییەدا تەنها پەکەکە جەژنی نەورۆزی دەگێڕا. ئەو ساڵە لە هەموو شارێک ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو. کاتێک کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٢٠٠٤ کرا، گەل ڕاپەڕی. بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان، گەل بە حەماسەتێکی زۆرەوە پێشوازییان لە نەورۆز کرد".

باوەڕی گەلی بەهێز بوو و تەنانەت مردنیشیان دایە بەر چاوی خۆیان

نایف عەلی ڕایگەیاند، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ لە دیمەشق بووە و وەک شایەتحاڵێک باسی ئەو نەورۆزانەی کرد، کە لەو کاتەدا لەوێ بەڕێوەبراون و وتی: "هێزەکانی رژێم نەیانهێشت ئاهەنگەکە بەڕێوەببرێت، بەڵام خەڵک نەوەستان و نەورۆزیان پیرۆز کرد. چەندین کەس لەدادگای سەربازی دەستگیرکران و دادگایی کران. لە نەورۆزی ٢٠١٠ش دا دەستیان بەسەر مۆتاربۆکاندا گرت. هێرشیان کردە سەر خەڵک. گەل مردنیان دایە بەرچاوی خۆین و نەوەستان و دەستیان بە ڕێپێوان کرد. بە درێژایی ٧ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان کرد. گۆڕەپان و شەقام و چواڕییانەکانی دیمەشق-یان داخست. باوەڕ و متمانەی گەل بەهێز بوو. گەلی کورد لە مەیدانەکاندا بوون. وەک ئێستا گەل لە دەوری یەک کۆنەدەبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆز نەدەککرد. شەهید عەزیز عەرەب کاریگەری لەسەر گەلی عەرەب هەبوو. کەمیش بوایە گەلی عەرەبیش نەورۆزیان پیرۆز دەکرد، بەڵام نەک وەک دوای ساڵی ٢٠١١ ، چونکا لەدوای ڕاپەڕین و شۆڕشەکە خوێنی گەلان تێکەڵ بوو، گەلان دەستیان کرد بە بەرەنگاری و بەرهەڵستی. نەورۆز بوو بە هی گەلان".

ژ.ت