لە حەسەکە بۆ ئازادی عەفرین بانگەوازیکرا

لە حەسەکە بە هەزاران کەس کۆمەڵکوژی جندرێسیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان بۆ ئازادی عەفرین کرد.

چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شەوی نەورۆزدا کۆمەڵکوژیەکیان لەدژی هاوڵاتی کورد لە ناوچەی جندرێس ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٤ هاوڵاتی شەهید بوون.

لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژیە، گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمە جیاوازەکان نارەزایەتیان پیشاندا و بە چالاکی جیاواز کۆمەڵکوژیەکەیان شەرمەزار کرد و پشتگیری خۆیان بۆ گەلی عەفرین دەربڕی.

لە حەسەکەش بە سەدانی کەس لە دانیشتووانی شارەکە لەبەردەم پارکی سەرۆک کۆبونەوە و بە دروشمی ' بە گیانی بەرخۆدانی عەفرین، داگیرکەری لەناو دەبەین و عەفرین رزگار دەکەین" بەرەو فولکەی جودی رێپێوانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران ئاڵاکانی کۆنگرا ستار، وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، شەهیدانی کۆمەڵکوژی جندرێسیان بەرز کردەوە و بانگەوازیان بۆ دەرکردنی چەتەکان و داگیرکەران لە شار و هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا کرد.

دواتر عەبدولغەنی ئۆسۆ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد و رایگەیاند کە تورکیا لە سەرەتای ئاڵۆزیەکانی سوریاوە بە رێبازی جیاواز هەوڵیداوە کە هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات.

ئۆسۆ بانگەوازی لە گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد کە لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک یەکبگرن و وتی، " پێویستە رێکخراوەکانی مرۆیی و لایەنە پەیوەندیدارەدار دەستوەردان بکەن، چەتەکان لە هەرێمە داگیرکراوەکان بکشێننەوە و ئەو شوێنانە بگەڕێننەوە بۆ ژێر دەستی دانیشتوانە رەسەنەکەی."

لە کۆتایی چالاکیەکەدا، جەماوە بەرخۆدانی جدرێس و عەفرینیان سڵاو کرد و داگیرکەری تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد.

ف.ق