لە قامشلۆ دەوڵەتی تورک و پەدەکە شەرمەزار کران

لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هاوکارەکەی پەدەکە بە خۆپیشاندانێک شەرمەزار کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر باشووری کوردستان و هێرشەکانی پەدەکە لە ٢٦ی تەمموز بۆ سەر گرووپێکی گەریلا، لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە خۆپیشاندانێک شەرمەزار کران.

هەروەها لە خۆپیشاندانەکدا ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی  هەپەجە و هەپەجە – ژن ئامادە بوون، لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی “ئێمە هەموومان کوردین”، “ئێمە هەموومان پەکەکەین”، “هەموومان گەریلاین” وترایەوە.

یاد نەجار  لە خۆپیشاندانەکەدا وتی”دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر گەلی باشووری کوردستان  و گەریلاکانی ئازادیی، ئەوانەشی هێرشیان کردە سەر عەفرین، کۆبانێ، هەروەها لە کۆنیا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەیەک و بە شێوەیەکی دڕندانە حەوت کەسیان کوشت بۆچی؟ چونکە کورد بوون، ئێمە وەک ئەوان ڕەگەزپەرست نین، کەس ناکوژین، ئێمە دادپەروەریی و یەکسانییمان دەوێت.

ئەو خۆپیشاندەرە ئەو بارودۆخەی پەدەکەی شەرمەزار کرد و وتی: داوا لە گەلەکەمان دەکەم؛ لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکیا و هەوڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان -پ.د.ک-ە دا، هەڵوێستی خۆتان پیشان بدەن. پارتی نابێت لەگەڵ دوژمنانی کورد بێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ گەلەکەی خۆی بێت. دەوڵەتی تورک هەموو دەسکەوتەکانی کورد دەکاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، داگیرکەران هێرشدەکەنە سەر گۆڕستانە کوردییەکان و کورد دەسوتێنن، بۆیە دەبێت ئێمە لە بری ئەوە هەڵوێستی خۆمان وەرگرین، ئێمە خانەوادەی شەهیدان، نیشتیمانپەروەران، ژن، تێکدەکۆشین.

جەختیکردەوە: هەتا هێرشەکانی تورکیا نەوەستن، ڕێبەرایەتیی ئێمە لە ئیمرالی دەرنەچێت، ئەو ئێمە هەر لەسەر پێیان دەبین، بەڵام بەهۆی ئەم کۆمەڵکوژییانەوە ئێمە خاکی خۆمان بۆ کەس بەجێ ناهێڵین، ئێمە وڵاتی کەسمان داگیر نەکردووە و کەسمان نەکوشتوە، تێکۆشانی ئێمە بۆ پاراستنی ڕەوایە و “دەبێت خۆمان بپارێزین”.

ف.ق