لە ڕۆژئاوا یادی شەهیدانی شۆڕشی ئینتەرناسیۆنالیست کرایەوە

لە ساڵی ٢٠٢٢دا و لە کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕۆژئاوادا، ڕۆژی ٢٤ی ئازار وەک ڕۆژی شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست ڕاگەیەندرا.

بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی شۆڕشی ئینتەرناسیۆنالیستەوە، لە حەسەکە مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. بنەماڵەی کۆنستانتینی ئینتەرناسیۆنالیستی ئەڵمانی، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا، لە پەیامێکدا ڕایانگەیاند، تا لێپرسینەوە لە داگیرکەران بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا و لە کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕۆژئاوادا، ڕۆژی ٢٤ی ئازار وەک ڕۆژی شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست ڕاگەیەندرا.

بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی شۆڕشی ئینتەرناسیۆنالیستەوە، لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی سەردەم لە حەسەکە مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. ئەمە سێیەمین جارە بە پێشەنگایەتیی بنەماڵەی شەهیدان و دەستەی بەڕێوەبەریی کاروباری ئینتەرناسیۆنالیست مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەدەبرێت. جگە لە دەیان ئینتەرناسیۆنالیست، هاوڵاتیانی ناوچەکە و خانەوادەی شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیست ئەڵمانی ئاندۆک جوتکار، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر سەرێکانی و گرێ سپی شەهید ببوو، لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوون.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا، کە بە ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد، ڕۆژدا ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، دایکی شەهید ئاندۆک جوتکار ئۆتی ڕوس و بەناوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژئاوا سۆزێ قامیشلۆ وتەیان پێشکەشکرد.

ڕۆژدا ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان دا کردووە و ڕایانگەیاند، درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەن.

ئۆتی ڕوس ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لە سایەی کۆنستانتینی کوڕیەوە ئاگاداری ئەو تێکۆشانە لە ڕۆژئاوا بووە و وتی، ئەوان لە ئەڵمانیا بە بەردەوامی تێدەکۆشن تا ئەو کاتەی تەرمی شەهید ئاندۆک جۆتکار و شەهید لێگەڕین قەرەچۆغ لە دەوڵەتی تورک وەردەگرنەوە.

سۆزێ قامیشلۆ بە بنەماڵەی جۆتکار ئاندۆکی وتی: "ئێوە بەخێرهاتن بۆ وڵاتی بەرخۆدان و تێکۆشان" و ڕایگەیاند، هێز و ورەی لە وتەکانی دایکی شەهید ئاندۆک وەرگرتووە و لە کەسایەتیی حەقی قەراردا لەسەر ڕێگای تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیست دا، کە ئەو تێکۆشانەی دەستپێکردووە و لە کەسایەتیی هێلین و دەستانەکاندا درێژەی پێ دەدەین.

دەستەی بەڕێوەبەریی کاروباری ئینتەرناسیۆنالیست لە رۆژئاوا، مەدالیای بە بنەماڵەی شەهید ئاندۆک جۆتکار بەخشی. فیلمێکیش لەسەر خەباتی ئینتەرناسیۆنالیست نمایش کرا، شانۆکە پێشکەش کرا و گۆرانیە شۆڕشگێڕییەکان وترانەوە.

یادەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" و "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی پێهات.

ژ.ت