لە زرگان بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چەتەکانەوە منداڵێک کوژرا

منداڵێک لە نزیک خاڵێکی چەتەکان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ بوو و مینێکی چەتەکانی پیادا تەقییەوە و گیانی لە دەستدا.

لە نێوان گوندەکانی ئەسەدییە و نوێدهات لە ناوچەى زرگان منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵی بە ناوی تایف جاسم خەڵەف سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕەکانی بوو، بەڵام مینێکی چەتەکانی پیادا تەقییەوە.

ئەو منداڵە لە نزیک خاڵێکی چەتەکاندا سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕەکانی بوو و لەو کاتەدا یەکێک لە مینە چێندراوەکانی چەتەکانی پیادا تەقییەوە گیانی لە دەستدا.

ژ.ت