قەسەدە: ٣ شەڕڤانمان لە کۆبانێ شەهید بوون

قەسەدە ڕایگەیاند، ٣ شەڕڤانیان لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کۆبانێ شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی هێرشەکەى دوێنێی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "دوێنێ (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١) لە سرین ٣ شەڕڤانمان بۆ چارەسەری پزیشکی رۆیشتبوون بۆ کۆبانێ. شەڕڤانەکانمان لە کاتی گەڕانەوەدا لە کاتژمێر ١٧:٤٠ خولەکدا لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی (سیها / SÎHA) دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە هێرشیان کرایە سەر. لەو هێرشەدا شەڕڤانانمان، هۆزان قامیشلۆ، گەلی حەلەب و ئامەد عەفرین شەهید بوون".

ژ.ت