قەسەدە: هاوڵاتییەک و ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون

قەسەدە دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئێوارەی دوێنێ لە گوندی مەلە سباتی سەر بە شاری قامیشلو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هاوڵاتیەک و ٢ شەڕڤان  شەهید بوون.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ٢ شەڕڤانیان و هاووڵاتییەک لە بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک دا لە دژی ئۆتۆمبێلێک لە گوندی مەلە سباتی سەربە قامیشلۆ شەهید بوون. قەسەدە ڕاشیگەیاند: "ئێمە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە و تۆڵەی شەهیدەکانمان لە داگیرکەران دەکەینەوە".

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

"ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر ١٧:١٠ دا، کە دوو شەڕڤانمان بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە پشوو لە گوندی مەلە سبات لە قامیشلۆ دەگەڕانەوە  لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا شەڕڤانانی ئێمە دژوار کۆبانێ و چیا ئەلقامیشلۆ شەهید بوون هاوڵاتییەکیش بەناوی ئەدیب یوسف شەهید بوو.

سوپای تورکیای داگیرکەر بەم دواییانە هێرشەکانی خۆی لە سنوورەکە زیاتر کردووە و ڕۆژانە هەم بە بۆردومان و هەم بە فرۆکەی بێ فرۆکە و هەم بە چەکی تری جۆراوجۆر هێرش ئەنجام دەدا. لەو هێرشانەدا نەک تەنها سەرباز، بەڵکو هاوڵاتیانی مەدەنیشمان دەکرێنە ئامانج، ئێمە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە و تۆڵەی شەهیدەکانمان لە داگیرکەران دەکەینەوە".

ژ.ت