قەسەدە لەبارەی هێرشی موشەکی دێرەزۆر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی قەسەدە لەبارەی هێرشی موشەکی بۆ سەر بارەگای سەربازی ئەوان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، ئێوارەی دووشەممە ٢٨ی حوزەیران لەبەرانبەر بارەگای سەربازیان لە هەرێمی هەقل ئەلعومەر هێرشێکی موشەکی ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، "دوێنێ کاتژمێر ١٩:٤٥ لە هەرێمی هەقل ئەلعومەری دێرەزۆر لە بەرانبەر بارەگا سەربازیەکان کە لەدژی داعش تێدەکۆشن هێرشی موشەکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا زیانی مادی دروست بوە.

قەسەدە باسی ئەوەی کرد، "هێزەکانمان لە بەرانبەر هێرشەکە، بۆ لەناوبردنی شانە شاراوەکانی داعش لە ناوچەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردووە."

ف.ق