قەسەدە ئاماری هێرشەکانی ٢٤ی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە

قەسەدە ئاماری هێرشەکانی ٢٤ی تشرینی دووەمی ئاشکراکرد و رایگەیاند، کە دوێنێش هێرشی دژوار کراوەتە سەر ژێرخانی هەرێمەکە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری هێرشەکانی دوێنێ دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێرشە داگیرکەرییەکانی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. بەتایبەتی ناوچەی مەدەنی نشین و ژێرخانی هەرێمەکە کە بژێوی خەڵکەکەمانی سەرە بۆردومان دەکرێت، تاوانەکانی داگیرکەری لە دژی مرۆڤایەتی بە دیمەن بەڵگە کراون. ئەم تاوانانە لە دژی خەڵک و خاکەکەمان ئەنجام دەدرێن. دەبێت ئەو تاوانانە لە سەر مێزی نێودەوڵەتی لێپێچینەوەیان لەبارەوە بکرێت.

ئاماری هێرشەکانی شەوی ٢٣ی تشرینی دووەم و ٢٤ی تشرینی دووەم بەم جۆرەیە:

٢٣ی تشرینی دووەم:

هەرێمی جزیرە:

قامیشلۆ

گوندەکانی مەعشوق، دێرنا قلنگا، گر هەنەک، ساویەر، رۆتان، تل زیوان، عەلی فەرۆ، هەرێمێ شێخۆ، کۆدۆ، دۆدان بە زیاتر لە ٢٠ کاتیوشا و دۆشکا تۆپباران کران.

لە ناوەندی شار ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان را.

کۆمپانیای نەورۆز و وێستگەیەکی گاز بە کاتیشا و هاوەن بۆردومان کران.

وێستگەکانی دابەشکردنی سوتەمەنی لە شارۆجکەی تربەسپی و گوندەکانی دێرنا گلن تۆپباران کران.

هەرێمی فرات

گرێ سپی

گوندەکانی هۆشان، شۆربەنیسک، سەیدا، وێستگەی گوندی قزەلی، کۆمپانیای چیمەنتۆ بە کاتیوشا و هاوەن و گولملەی تانک تۆپباران کران.

منبج

گوندەکانی گرێ ئەلحەمام، تل ئەسەدیە، تۆخار بە ١٠ کاتیوشا و هاوەن تۆپباران کران.

24ی تشرینی دووەم

هەرێمی عەفرین

گوندەکانی سۆخانکێ، بێنێ، مالیلە، مەیاسێ، شەوارقا، مەرەناز، تاتمارەش، کەفەر نایا، ئیرشادیە، ئەلقەمیە، هربل، منیخ، بێلونە، تل مادیق، مشێرفێ، زیوان، کەفەر ناسح، عەین دەقنە، شێخ عیسا، سەددێ شەهبا و شارۆچکەی تل رەفعەت بە زیاتر لە ٢٠٠ کاتیوشا و هاوەن تۆپباران کران.

هەرێمی جزیرە

تل تەمر

گوندەکانی قبور خەرەجنا، گۆزەلیە، دردارا، خەلەف ئەلرکبە بە زیاتر لە ٢٠ کاتیوشا بۆردومان کران.

عامودێ

هوندەکانی ئەسەدیە، بۆبی، محەمەلا، رابیات، جەتەل، تل لێف، شۆرک، خەشافیا، خرزێ، خانکي، بیهیرا، جرنکێ، ئەلغازیە، خربێ شیهیر، تل وەرد، تل ەمیر و شارۆچکەی زرگان بە زیاتر لە ٨٠ کاتیشا و چەکی دۆشکا تۆپباران کران. لە ئەنجامدا شەڕڤانێکمان شەهید بوو، ٢ شەڕڤانیشمان برینداربوون.

قامیشلۆ

گوندەکانی نەییف، تل جیهان، دگرێ، مهەرکان، مەلەعەباس، مەحشوق، مزگەفت، حاتمیە، هەرەم رەش، زۆرئاڤا بە زیاتر لە ٣٠ کاتیشا تۆپباران کران.

هەرێمی فرات

کۆبانێ

گوندەکانی زۆرمەخار، تل ئەحمەد مونیر، تل ئەحمەد، زۆراڤا، زیارەت، کربەنات، تل جیشان، تل عەرەب و شارۆچکەی شیوخ فۆقانی زیاتر لە ٥٠ جار بە کاتیوشا، هاوەن و گولـلەی تانک تۆپباران کران.

گرێ سپی

گوندەکانی مەعالیک، دبس، سەیدا، ئیبراهیم کردۆ بە کاتیوشا و هاوەن تۆپباران کران.

منبج

گوندەکانی باگۆز، کۆریەهوک و تۆخار بە ١٢ کاتیوشا تۆپباران کران".

هـ . ب