قەسەدە ئاماری هێرشەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە

قەسەدە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا هێرشی کردووتە سەر ٧٧ گوند و شاروچکە و دەڵێت، لە زرگان ٦ چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەسەر ماڵپەڕی خۆی ئاماری هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکی بڵاوکردەوە.

ئامارەکە بەم شێوەیە:

"ئاشکرا بووە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشەکانیدا بۆسەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شکستی هێناوە. بەو هۆیەشەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و لە دەرەوەی پێوانەکان، هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی خزمەتگوزاری. گەلەکەمان لە بەرانبەر هێرشەکان بەرخۆدانی خۆیان فراوانتر دەکەن و ئێمەش مافی خۆپاراستن بەکار دەهێنین.

لە رۆژی شەشەمی هێرشی داگیرکەریدا زیاتر لە ٧٧ گوند، شاروچەکە و ناوەندی مەدەنیەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپبارانکراون. لە هەمانکاتدا گروپێک لە چەتەکان، لەژێر گەڕانی درۆنەکاندا هێرشیان کردە سەر هەرێمی زرگان. هێزەکانمان لەدژی چەتەکان چالاکیان ئەنجامدا و ٦ چەتە کوژران.

ئەنجامی هێرشی داگیرکەری شەوی ٢٤ی تشرینی دووەم و رۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی دووەم بەم شێوەیەیە:

٢٤ی تشرینی دووەم،

هەرێمی جزیر؛

عامودێ

بەرەی زرگان بە ٨ ئۆبۆس و ٦ هاوەن تۆپبارانکرا.

لە گوندی بۆبێ ههەوڵی چەتەکان تێکشکێنرا. لە پێکدادانەکاندا ٢ چەتە کوژران. دوای پێکدادانەکان چالاکی بە چەکی قورس لەلایەن چەتەکان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ٤ چەتە کوژران. بە گشتی ٦ چەتە کوژران.

قامشلۆ

گوندەکانی زۆراڤا، خوێتلا، مەلە عەباس، شەلومیە بە ٧ ئۆبۆس تۆپبارانکران.

تەل تەمر

گوندی تەویلا و گۆزەلی بە ١٤ ئۆبۆس تۆپبارانکران.

هەرێمی فورات؛

کۆبانێ

گوندەکانی جیشان، گۆران، خربستان، زۆراڤا، یەل ئەحمەد مونیر بە ١١ هاوەن و ٢ گولە تانک تۆپبارانکران.

گرێ سپی:

گوندەکانی تەپێ خان، خالیدیە و گازی تەراد بە ئۆبۆس و تانک تۆپبارانکران.

عەین عیسا – تروازیە

شاروچکەکانی ئوم ئەل بەرمیل بە ٣ ئۆبۆس تۆپبارانکران.

منبج:

گوندەکانی ئەلیانلی، کورهەیوک، عەون دادات، هۆشەریە، بۆغاز و سەیادا بە ١٨ هاوەن و ٥ ئۆبۆس تۆپبارانکران.

٢٥ی تشرینی دووەم

هەرێمی عەفرین

گوندەکانی ساموقا، تەل زوان، تەل مادیق، تەل جیجان، ئوم هوش، منخ، عەین دەقنە، نرێبیێ، بێلونیێ، دێرجیمال، شێخ عیسا، گرێ مەیاسێ، مەرەناز، شەوەرقا، مالکیە، سۆخانەک، قنێترا، گرێ بێنێ، تاتماراش، تنێب، ئەلقەمیە، ئیرشادیە و شاروچکەی تەل رەفعەت بە ٤٠٦ ئۆبۆس، ٣٩ هاوەن، ٣٥٠ بۆمب تۆپباران و بۆمبەبارانکران.

هەرێمی جزیر؛

تەل تەمر

گوندەکانی دردارا، تەل تەویڵ و تەویلا بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

هۆڵ

لە کەمپی هۆڵ هاوکات گەڕانی درۆنەکانی تورک هەبوو، گروپێک چەتە هەڵهاتن و دوا ماوەیەکی کورد لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج.

هەرێمی فورات؛

کۆبانێ

گوندەکانی زۆرمەخار، جیشان، گۆران، خربستان، زیارەت، قەرەمۆخ، تەل شەییر، سیفتەک، کۆر عەلی، چارخلی، خەراب عەتۆ، گردی مشتەنور و شاروچکەی شیوخ فوقانی بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران.

گرێ سپی

گوندەکانی هوشان، سەیدا، عەبدوکێ، ئەبو کوردۆ، دبس، کۆبەرلیک، ئیبراهیم کوردی و رێگەی ئێم٤ی نێودەوڵەتی بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران.

عەین عیسا

گوندی سوێدا بە ٥ ئۆبۆس تۆپبارانکران.

منبج

چیای حەمام، گوندەکانی هۆشەریە، ئەلجات، کورحەیوک، سەیدا، عەون دادات، ئەل یانەلی بە ١٥ هاوەن و ١٢ ئۆبۆس تۆپبارانکران."

ف.ق