ریاز دەڕار: نهێنی بۆردومانكردنی خەڵكەكەمان لەكۆبوونەوەكەی سووچیدا شاراوەیە

هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتیك لەوتووێژێكدا، نهێنی هێرشەكانی دەوڵەتی توركی به‌سته‌وه‌ بەرێككەوتنی سووچی كە ئەم دواییە لە نێوان ئەردۆغان و پووتیندا كراوە. ووتیشی؛ رەنگە هاوكارییەك لەنێوان سوریا و ئه‌نقه‌ره‌دا له‌ دژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌بێت.

ریاز دەڕار لەوتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی هاوارنیوز ئاماژەی بەبەرفراوانبوونی هێرشە سەربازیەكانی دەوڵەتی تورك دوای كۆبوونەوەی سووچی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە؛ دوا ماوەیەكی زۆرە كە من پێكەنین بەرووی ئەردۆغاندا دەبینم. ئاشكرایە كە پووتین چی پێ داوە كە ئەوەندە رازیە. وا دیارە كە لەزۆر بواردا گەیشتوونەتە رێككەوتن بەتایبەتی لەبارەی دواخستنی هێرشی سەربازی. نهێنی بەرفراوانكردنی هێرشەكان تا ئاستی بۆردومانكردنی خەڵكی مەدەنیش ئەمەیە. دەوڵەتی تورك لەبەئامانجگرتنی پێگەی كۆمەڵایەتی هەر رێكخستنێك چاو لەروسیا دەكات.

هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتیك ئامانجی روسیا بۆ پەڵكێشكردنی دەوڵەتی تورك بۆ لای خۆ لە كاتێكدا سەرۆككۆماری تورك لەلایەن ئەمریكاوە گرنگی پێ نادرێت و ئەم ناڕەزایەتیەی توركان بووەتە هۆكاری دەنەدانی ئەمریكا بەتایبەتی دوابەدوای قسەكانی ئەردۆغان لەكۆبوونەوەی تاراندا كە رایگەیاندبوو؛ ئەمریكیەكان دەبێـت لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەركەون.

دەڕار ووتی؛ لەو باوەڕەدام كە روسیا بەهۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی شەڕ لەئۆكرانیا، بۆ دەستبەرداربوونی توركان لەئەمریكا ئامادەیە قۆربانی زۆر بدات. زەڕار كاردانەوەی نیشانی پەیوەندیەكانی سوریا و ئەنكەرەش نیشان دا و ووتی؛ ئێمە داوامان لەئەرتەشی سوریا كرد كە بێن سنورەكان بپارێزن. بەڵام دەوڵەتی تورك چووە تا لەگەڵ سوریا ئاشتی بێتەوە. سەركەوتنی كوردەكان و پرۆژەی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیكی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەوڵەتی توركی ناچار بەگۆڕان لەهەڵوێستەكانیدا كرد.

ریاز دەڕار لەسەر رێككەوتنی سووچی ووتی؛ هەموو نیشانەكان ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە دەوڵەتی تورك، گروپە ناڕازیەكان رادەستی رژێمی سوریا دەكات و دەستیان لێ بەردەدات. پاشان هەوڵدەدات كۆچبەرانی سوریا بگەڕێنێتەوە ئەم هەرێمانە و هاوكات هەوڵدەدات ببێتە ئەندازیاری شێوەی گەڕانەوەی رژێم. رەنگە هەردوولا لەبەرامبەر بەپرۆژەی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا هاوكاری یەكدی بكەن. بەم زووانە بەرنامەكانی سووچی ئاشكرا دەبن.

زەڕار لەسەر بێ هەڵوێستی هێز نێودەوڵەتیەكان لەبەرامبەر بەو رەوشە و بێ لایەن بوونیان قسەی كرد و ووتی؛ تەنیا تەماشاوانن، دنیا هەموو سەرقاڵی كێشەكانی خۆیانن و ئەوە تەنیا خۆدی سوریەكانن دەبێت بەیەكەوە بگەنە رێككەوتن تا پێش بەكارەساتەكان بگرن.

هـ . ب