شەهید مزگین بۆتان بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردرا

دانیشتووانی هەرێمی فورات تەرمی شەڕڤانی یەپەژە مزگین بۆتانیان بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپارد و یادی شەهیدان ئاندۆک سەرحەد و دیجلە رۆهاتیشیان بەرزراگرت.

بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی یەپەژە شەهید مزگین بۆتان (رۆژدا کاینار) کە لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی لە ٢٩ی کانونی دووەم لە عەین عیسا شەهید بوو، هەروەها بۆ یادکردنەوەی شەهید ئاندۆک سەرحەد (عەلی نوری) و دیجلە رۆهات (ئایشە محەمەد) کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمی مەتینا شەهیدبوون مەراسیمێکی جەماوەری سازکرا. بە سەدان کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا کە دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد، لە بەڕێوەبەرایەتی هێضەکانی پاراستنی جەوهەری عەلی هۆشان قسەی کرد.هۆشان رایگەیاند، کە مێژووی کوردستان بە خوێنی شەهیدان سەر لە نوێ زیندوو بووەتەوە و وتی، "ئێمە بە شەهیدانەوە دەستمان پێکرد و لە نەبوونەوە هەبوونمان ئافراند. لەبر ئەوە دەڵێن ئێمە شەهیدان بە خاکناسپێرین ئێمە بە دڵی خۆمانیان دەسپێرین و دەڵێین شەهیدانمان هەبوون و شکۆی ئێمەن. ئێمە لەسایەی شەهیدانەوە سەردەکەوێن و داگیرکەری لە ناو دەبەین. ئێمە بە دۆزی رێبەرایەتی و هێڵی شەهیدان دەگەینە ئازادی".

ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) نازێ عەلیش باسی لەوەکرد کە گەریلاکانی کوردستان بە بەرخودانێکی بێهاوتا لە دژی داگیرکەری وەستاونەتەوە و وتی، لە سایەی بەرخودانی گەریلا داگیرکەری شکستی هێناوە. نازێ وتی، "ئێمە لە سایەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە سەردەکەوین".

دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێندرانەوە و رادەستی بنەماڵەکانیان کران و تەرمی مزگین بۆتان بە هەلهەلە و بەرزکردنەوەی دروشم بەخاکسپێردران.

هـ . ب