سەربازانی تورک منداڵێکی کچیان ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاروچکەی عەلی باجیلی گرێ سپی منداڵێکی کچیان ڕفاند.

لە شارەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، رۆژانە تاوان لەدژی مرۆڤایەتی دەکرێت و رۆژانە هاوڵاتیان دەڕفێنرێن.

دوای ئەوەی چەتەکانی ئەحرار ئەلشامی دەوڵەتی تورک لە گوندی کورزێلێی شێراوا کەسێکی بەتەمەنیان ڕفاند و ئەشکەنجەیان کرد، ئەمجارە لە گرێ سپی کەسێکی دیکەیان ڕفاند.

لە شاروچکەی عەلی باجیلی گرێ سپی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە گوندی ئوم ئەلخەراتیم منداڵێکی کچ بە ناوی کەوسەر ئەلعەبید رفێنرا و چارەنووسی نادیارە.

ف.ق