سوپای تورک گوندەکانی شێراوا و شەهبای تۆپباران کرد

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی شێراوای عەفرین و هەرێمی شەهبای تۆپباران کرد.

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی عاقیب و بێنێی ناوچەی شێراوای عەفرینی داگیرکراوی بە ئۆبۆس تۆپباران کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تەک قراحی کانتۆنی شەهباوە دەستی بە تۆپباران کرد.

لە ناوچەی تەل رەفعەتیش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵێک کەوت.

کاتژمێر ٠٤:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە گوندی خانەسوری دێرک، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ئۆتۆمبێڵی بۆردومان کرد.

بەپێی زانیاری سەرەتایی لە هێرشەکەدا ٢ کەس بریندار بوون.

ف.ق