تەرمی ٦ شەڕڤانی قەسەدە لە تەل حەمیس و شەداد بەخاکسپێردران

تەرمی ٦ شەڕڤانی قەسەدە کە لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆسەر کەمپی هۆڵ شەهید بوون، لە تەل حەمیس و شەداد بە رێورەسمێک بەخاکسپێردران.

بە سەدان دانیشتوانی تەل حەمیس و گوندەکانیان بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی ٥ شەهید کە لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید ببوون، لە گۆڕساتنی شەهیدان کۆبوونەوە.

ناوەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە: حسێن ئەحمەد داود (لۆرەنس مەتلوتە)، فەهدی راجید هەدمۆل (سیوار غەسان)، عەبدولجەلیل بەها محەمەد (جوان هۆل) و نەواف فەواز خەلیل (عەلیشێر) شەڕڤانانی هەسەدە کە ٢٣ی تشرینی دووەم لە کەمپی هۆل شەهید بوون و سەلمۆ محەمەد دەحام شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن کە لە ناوچەی دێرک ٢٢ی هەمان مانگ شەهید بوو.

لە سەرەتای رێورەسمەکەدا خالید عیسا یەکێک لە فەرماندەکانی هەسەدە رایگەیاند، هەموو هێزە ئیمپریالیستەکان بۆ تێکشکاندنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتی یەکیان گرتووە، بەڵام لە سایەی فیداکاری شەهیدان هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.

دواتر هەمزە ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی تەل حەمیس قسەی کرد و وتی، " سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان دەکەین کە بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان ئاستی شەهیدبوونیان بەدەست هێنا."

هەروەها عەبدولسەلیم جاسم ئەندامی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتیکی تەل حەمیس وتی، " بەشداری سەدان کەس لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی ئازادی نیشانی دەدات کە گەلەکەمان خاوەن بڕیار و پەیمانی روونە کە لەدژی دوژمنی گەل خاوەنداری لە خاکەکەیان دەکەن و هیچ کاتێک دەستی لێهەڵناگرن."

لە کۆتایی رێورەسمەکەدا ناسنامەی شەهیدان لەلایەن ئەحمەد عەباوی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی تەل حەمیس خوێندرایەوە و بڕوانەی شەهیدان رادەستی خانەوادەکەیان کرایەوە.

دوتار تەرمی شەهیدان بە هەلهەلەلێدانی دایکان بەخاکسپێردران.

شەداد

لە شەداد بە سەدان کەس، بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی عەتیە ئەلدەواس شەهیدی قەسەدە، تاوەکو گۆڕستانی شەداد رێپێوانیان ئەنجامدا. لەبەردەم گۆڕستانەکە رێورەسمێکی سەربازی ئەنجامدرا. دواتر زەهرا ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و وتی، " بۆ ئەوەی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئارام و شکۆمەندانە بژی، قەسەدە هەموو رۆژێک شەهید دەبەخشێت.

عەودە حسێن فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی شەدادیش ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان لەسەر رێچکەی شەهیدان دەبن و دەستکەوتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەپارێزن.

دوای خوێندنەوەی بڕوانامەی شەهید و رادەستکردنی بە خانەوادەکەی، بە وتنەوەی دروشم کۆتایی بە رێورەسمەکە هێنرا.

ف.ق