تەرمی شەهید بروسک لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا

تەرمی شەهید بروسک (ساڵح شێخ ساڵح) بە ریورەسمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە عەفرین بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەهید بروسک (ساڵح شێخ ساڵح) بە ریورەسمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە عەفرین بەخاکسپێردرا. ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فورات، دەزگا مەدەنیەکان و بە سەدان هاوڵاتی بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد. لە رێورەسمەکەدا وێنەی شەهید بەرزکرایەوە.

رێورەسمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەههیدان عارف بالی رایگەیاند کە ئەوان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکەن و وتی، " ئێمە لە سایەی رەنجی شەهیدان ئازاد دەژین، شەهید ساڵح ساڵی ٢٠١٤ لە بەرانبەر چەتەکانی داعش شەڕی کرد و لە شاری منبج بەشداری لە ئاسایشدا کرد و لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا جێی خۆی گرت.

لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار ماجیدە حسێن قسەی کرد و وتی، " لە سایەی شەهیدانمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئازادی دەژین و وتی، " بانگەوازی لە هەموو گەنجان و گەلان دەکەین کە هەستنە سەرپێ."

دواتر باوەرنامەی شەهید رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و تەرمی شەهید بە دروشمی 'شەهید نامرن' و بە هەلهەلەلێدان بەخاکسپێردرا.

ف.ق