تەرمی شەهید یەپەگە بروسک لە دربێسی بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی یەپەگە حسێن شێخۆ (بروسک) لە گۆڕستانی شەهید رۆستەم جوودی لە گوندی بەرکەڤرێ بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

بەسەدان دانیشتوانی ناوچەی دربێسی تەرمی شەڕڤانی یەپەگە حسێن شێخۆ (بروسک)یان بەخاکسپارد کە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیدا لە دربێسی شەهید بوو.

دانیشتوان تەرمی شەهیدیان لە ناوەندی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان وەرگرت و بە کاروانیک بەرە گۆڕستانی شەهید رۆستەم جوودی لە گوندی بەرکەڤری رۆژئاوای دربێسی بەڕێکرا.

لە گۆڕستانەکە مەراسیمێک ئەنجامدرا. سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. بە ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان عەدلا مستێ قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و وتی، "لە هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سایەی شەهیدان زۆر دەستکەوتمان بەدەستهێناوە."

لەسەر ناوی قەسەدە دڵخواز دربێسی قسەی کرد و ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی، " بەرخۆدانی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و یەکگرتنیان لەبەرانبەر داگیرکەری تورک بووە هۆی سەرکەوتن." هەروەها بەڵێنیدا رێ و رێبازی شەهیدان بەردەوام بێت.

دوای ققسەکردن ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشم و هەلهەلەلێدان بەخاکسپێردرا.

ف.ق