تەرمی شەهیدانی یات گەیشتنە حەسەکە

تەرمی ٩ ئەندامی یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات)ی سەر بە هەسەدە کە لە روداوی هەلیکۆپتەردا شەهید بوون، گەیشتنە حەسەدە. سبەینێ بۆ شەهیدان رێورەسمێک ئەنجام دەدرێت.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرتای (هەسەدە) بە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەکرد کە تەرمی ٩ شەهیدی یات ئەمڕۆ گەیشتوونەتە حەسەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " دوای چەندین پەیوەندی، هێزەکانمان تەرمی ٩ شەهیدی فەرماندە و شەڕڤانی یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات)یان کە باشوری کوردستان گەڕاندەوە کە لە ئەنجامی کەوتنی دوو هەلیکۆپتەردا شەهید ببوون.

تیمێکی هێزەکانمان لەگەڵ فەرماندەیی گشتی، تەرمی شەهیدانیان گەیاندە شاری حەسەکە.

رۆژی چوار شەممە (٢٢ ئازار)، هێزەکانمان بە رێورەسمێک، شەهیدەکان بەڕێ دەکەن. رێورەسمەکە کاتژمیر ١١:٠٠ بە بەشداری گەل لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید ساریا لە گەڕەکی خوێران دەست پێدەکات، دواتر تەرمی شەهیدان لەسەر شان دەگوازرێنەوە بەرەو یاریگای سەردەم لە گەڕەکەکە و لەوێ رێورەسمێک ئەنجام دەدرێت.

رێورەسمەکە بە پەیامی فەرماندەیی گشتی هەسەدە و دەزگا فەرمیەکان و نوێنەرانی هاوپەیمانی هێزەکانی هەسەدە لە شەڕی دژی داعشدا بەڕێوە دەچێت.

وەل دڵسۆزیەک بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان کە لەپێناو پاراستنی هەرێمەکە بە هەموو پێکهاتەکەیانەوە گیانیان بەخت کرد، بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین بە رۆحی نەتەوەیی و سەرهەڵدان بەشداریی لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی شەهیداندا بکەن."

ف.ق