تەڤ-دەم: دەبێت دەوڵەتی تورک لە عەفرین دەربکرێت

تەڤ-دەم رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک بەرپرسە لە کۆمەڵکوژی ٢٠ی ئاداری لە ناوچەی جندرێسی عفرین و داوای کرد کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە دەربکرێن.

بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) لەبارەی کۆمەڵکوژی لە دژی دبنەماڵەیەک لە جندرێسی عەفرینی داگیرکراو لەسەر دەستی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "عەفرینی داگیرکراو بە دۆخێکی مرۆیی نالەبار، کارەساتبار و مەترسییەکی گەورە و ژیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا تێپەڕ دەبێت. ئەو تاوانانەی لە عفرین ئەنجام دەدرێن، بەڵگەن لە سەر دۆخی مەترسیدار، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرپرسە لەوە.

داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوە یاسایی و مرۆییەکان دەکەین کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن، ئەرکە یاسایی و ئەخلاقییەکانیان جێبەجێ بکەن و دانیشتوانی عەفرین لە کۆمەڵکوژی و سیاسەتی پاکتاوکردنی بپارێزن. بۆ دەرکردن و دەرپەڕاندنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە سەرجەم ناوچەکانی عەفرینو ناوچە داگیرکەراوەکانی دیکەی سوریا بکەونەجوڵەوە".

هـ . ب