ئەنجامنامەی كۆبوونەوەی مەسەدە و قەسەدە و خۆرێوەبەری خۆسەر راگەیەندرا

مەسەدە و قەسەدە و خۆبەرێوەبەری خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەراگەیەندراوێك ئەنجامنامەی كۆبوونەوەی سێ لایەنەی خۆیانیان راگەیاند.

ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتیك"مەسەدە"، هێزەكانی سوریای دیموكراتیك"قەسەدە" و خۆبەرێوەبەری خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەراگەیاندراوێك ئەنجامنامەی كۆبوونەوەی هاوبەشی سێ لایەنی خۆیانیان كە لەحەسەكە پێكهاتبوو، راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی سێ لایەنەكە؛ رێوەبەری قەسەدە خەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەگەر هەر هێرشێكی چاوەڕواننەكراو لەلایەن دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە لەبەرامبەر بەهەرێمەكەمان پێكبێت، ئەوا ئێمە ئامادەین و هەموو رێ و شوێنێكمان گرتووەتە بەر و هێزی بەرخۆانمان بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ بەهێز كردوە.

هەر سێ لایەن لەئەنجامنامەكەیاندا رایانگەیاندوە، لەئەنجامی هێرش و سنورداركردنی هەوڵدانەكانی قەسەدە و بەردەوامی كردنی تێكۆشان لەدژی تیرۆری داعش هۆشیاریان داوە و رایانگەیاندوە كە هەر دەستێوەردانێكی دەوڵەتی داگیركەری تورك رێگە لەبەردەم داعش بكاتەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر دەست بەچالاكی بكاتەوە و ئاسایشی نێودەوڵەتی بخاتەوە مەترسییەوە.

هەر سێ لایەنی"قەسەدە، مەسەدە و خۆبەرێوەبەری خۆسەر"، بانگەوازیان لەدانیشتوانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا كرد، یەكگرتوو بن، لەبەرامبەر بەهەر شێوە پرۆژەیەك لەدژیان و ئاسایش خۆڕاگر بن.

هەر سێ لایەن جەختیان لەسەر ئەوەش كردۆتەوە كە؛ تاكە رێ شكستی داگیركەری و پرۆژەكانی، یەكگرتوو بوون و پتەوكردنی ریزەكانی گەلە.

مەسەدە، قەسەدە و رێوەبەری خۆسەر دەستنیشانیان كردوە كە، هەڕەشەكانی دەوڵەتی تورك مەترسیەكی مەزنە و بانگەوازیان لەهێزە نیشتیمانی و دیموكراتیكخوازەكانی سوریایان كرد لەدژی ئەو هەڕەشانە بوەستنەوە. هاوكات بانگەوازیان لەكۆمكاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاوكاری كەنداو كردوە لەبەرامبەر بەتیرۆر هاوكاری سوریا بكەن، لەدژی داگیركاری سەر سوریا بوەستنەوە، چۆنكە ئامانجی دەوڵەتی داگیركەری تورك، پارچەكردنی سوریا و داگیركردنی خاكەكەیەتی.
ف.ق