ئەنجومەنی سەربازی منبج: ٤ چەتە کوژران

ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، لە شەڕی نێوان هێزەکانیان و چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا ٤ چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، لە دەوروبەری منبج ٤ چەتەی سەر بە تورک کوژراون.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێێت کە چەتەکان دوێنێ هەوڵیانداوە، هەندێک خاڵی سەربازی ئەنجومەنەکەیان کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام رووبەرووی وڵامی تووندی شەڕڤانان هاتوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ئەنجامی بەرپەرچی شەڕڤاناندا، لە گوندی تۆخار ٤ چەتە کوژراون و ئەوانەی دیکەش هەڵهاتوون.

ف.ق