یەپەژە: بێ ئەوەی زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی بگات، هێرشەکە تێکشکێنرا

فەرماندەیی گشتی یەپەژە رایگەیاند، هێرشەکەی داعش لە حەسەکە بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەپەژە تێکشکێنرا و بێ ئەوەی زیان بە خەڵکی مەدەنی بگات، ئۆپەڕاسیۆنەکە گەیشتە ئامانجی خۆی.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەژە) لەبارەی سەرکەوتنی گەڕەکی خوێنرانی حەسەکە لەبەرانبەر چەتەکانی داعش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێمان ئاواز عەفریندا یادی هەموو شەهیدانی هەنگاوی گورزی گەلان دەکەینەوە و بۆ مسۆگەرکردنی وڵاتێکی ئازاد و فراوانکردنی شۆڕشی رۆژئاوا بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە بە شەهیدانمان داوە.

چەتەکانی داعش کە چەندین ساڵە بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی هێرش دەکەنە سەر ژنان و گەلان، لە ٢٠ی ئەم مانگەدا جارێکی دیکە لە گەڕەکی خوێرانی حەسەکە هێرشیان ئەنجامدا و ویستیان چادرە تاریکەکەیان هەڵبدەنەوە. بێگۆمان چۆن پێشتریش دەوڵەتی داگیرکەری تورک پشتگیری لە چەتەکان دەکرد، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە داعش بە هاوکاری دەوڵەتی تورک هێرشی کرد. بێگۆمان دەستپێکردنی هێرشەکە لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین و دامەزراندنی پێکهێنانی بەڕێوەبەری خۆسەردا شتێکی ئاسایی نییە. ئەم مێژووە بە ئەنقەست هەڵبژێردراوە. بەڵام هیزەکانی یەپەژە هەروەک چۆن لە دەرکەوتنی چەتەکانی داعش تاوەکو هەنگاوی لەناوبردنیان پێشەنگایەتی سەرکەوتنیان دەکرد و چەتەکانیان بێکاریگەر کرد، لە گەڕەکی خوێنرانی شاری حەسەکەش لەبەرانبەر هێرش چەتەکان تێکۆشانێکی گەورەیان پیشاندا کە هێرشەکە تێکشکێنرا.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە نێودەوڵەتیە کە تاوەکو ئێستا دەوڵەتان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ نەکردووە و خاوەنداریان لە هاوڵاتیەکانیان نەکردووە، لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا نەتەوە یەکگرتووەکان نەبووە خاوەن هەڵوێستێکی ئاشکرا. نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی لە کێشەی 'ئەشبال ئەلخیلافە' کە ژمارەیان ٧٠٠ کەس زیاترە، پێویستە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات.

مەترسیەکە کۆتایی نەهاتووە

هەرچەندە توانیمان کە مەترسی سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی چەتەکانی داعش لە ئێستادا کۆتایی پێبهێنین و رێگریمان لە کۆمەڵکوژی جیهانی کرد، بەڵام بە واتای ئەوە نایەت کە مەترسیەکە بە تەواوی نەماوە و بەرپرسیاری ئەم کێشەیە لەسەر شانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانە.

٧ رۆژ هێزەکانمان، قەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی تێکۆشانێکی گەورەیان ئەنجامدا. لەگەڵ ئەوەی چەتەکانی داحش بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی و شانەکانیان بە زۆر لە ماڵەکانی گەلدا خۆیان جێگری کرد و گەلیان کردە قەڵغان، بەڵام هێزەکانمان بە پلانسازیەکی گەورە و بە وشیاری هەنگاوەکەیان بەڕێوە برد. لە ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێدا جارێکی دیکە پلانەکانی چەتەکان تێکشکێنران، لە ئەنجامدا بێ ئەوەی زیان بە گەلەکەمان بگات، ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامی بەدەستهێنا.

'ئاواز عەفرین بووە درێژەپێدەری رێگەی خەباتی ئارین میرکان و ئاڤێستا خابوور'

لە دامەزراندنی یەپەژە تاوەکو ئێستا، تێکۆشان لە چوارچێوەی مسۆگەرکردنی ئاسایشی ژن و وڵات بەردەوام بووە، وەک هەموو جارێک بە هەڵوێستێکی شۆرشگێری و روحێکی فیدایی لە هەنگاوی گورزی گەلاندا یەپەژە جێی خۆی گرت و لە گەڕەکی خوێنرانی حەسەکە بە فیداکاری ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد لەبەرانبەر چەتەکانی داعش و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. لە هەنگاوی گورزی گەلاندا یەکێک لە قاڕەمانەکانی پەیەژە بە ناوی ئاواز عەفرین گەیشتە پلەی شەهیدبوون. بە روحێکی بەرپرسیاری و بوێریەکی گەورەوە ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد. هەروەک چۆن ئارین میرکان لە کۆبانێ و ئاڤێستا خابوور لە عەفرین بە رۆحی فیدایی مۆری خۆیان لە شۆڕشدا، لە شاری حەسەکەش هاوڕێمان ئاواز عەفرین وەک درێژەپێدەری رێگەی شەهیدانمان بە بەرخۆدانی شەڕی کرد. هەروەها زۆر هاوڕێمان لە هەنگاوەکەدا بە بوێری و فیداکاریەکی گەورەوە بۆ مرۆڤایەتی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە کەسایەتی ئەو پێشەنگانەدا بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجیان کە ئازادی گەل و وڵات بوو جێبەجێ بکەین. هەموو ساتێک لەنێو ئامادەکاریەکی گەورەدا دەبین، وەک قەڵغانی پاراستنی بەهاکانی ئەم شۆڕشە و دەستکەوتەکان، وەک چاوێکی وشیار ئاگاداری گەلەکەمان دەبین. وەک هێزەکانی یەپەژە رایدەگەیەنین، لە سەرکەوتنی ئەم هەنگاوەدا هوشیاری، فیداکاری و هاوکاری گەلەکەمان لە گەڕەکی خوێران، نەشوا و زهور و بە گشتی گەلی حەسەکە لەگەڵ هێزەکانمان هێژایە و ئێمە سوپاسی خۆمان پێشکەش دەکەین. هەروەها سوپاسی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری ژنان و هێزەکانی ئاسایشی ژنان دەکەین کە لەم هەنگاوەدا بە فیداکاریەکی گەورەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئێمەی ژن 'دایک، کچ، شەڕڤان' مسۆگەری شۆڕش، خاک، گەل و ئاسایشن."

ف.ق