ژنانی گەنجی هەرێمی فورات بۆ پشتیوانیکردنی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوە

ژنانی گەنجی هەرێمی فورات گردبونەوەیەکیان بۆ پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەنجامدا.

ژنانی گەنجی هەرێمی فورات بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی، ئازادی سەربخە" گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا. ژنان لە گردبوونەوەکەدا پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "ژن، ژیان، ئازادی"، گردبوونەوەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

دوای ڕێزگرتنەکە، بە ناوی ناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە وتەیەک پێشکەشکرا و ڕاگەیاندرا: "هەمیشە هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی ئەم شۆڕشە و ئەم کۆمەڵگایە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو و بۆ تێکۆشانەکانمان، ئێمە کەسانی بەرەنگار و تێکۆشەر دەبینین، کە لە بەرامبەری دەسەڵات ڕاپەڕیون، ئێمە هەڵمەتەکەمان لە ڕۆژی ٢٨ی ئازارەوە دەستپێدەکەین، کە ڕۆژی کۆتایی هەفتەی قارەمانێتیە، هەڤاڵ عەگید، بە بەرخودانی خۆی گولـلەی یەکەمی بە دڵ و مێشکی دوژمنەوە نا".

هەروەها میدیا محەمەد ئەندامی یەکێتیی ژنانی گەنجی منبج وتی، هەموویان دەزانن، کە ئەم شۆڕشە شۆڕشی ژنانە و وتیشی: "ئەم شۆڕشە بە ژنان سەردەکەوێت، ژنان لە دژی سەرمایەداری و دەسەڵاتداری درێژە بە رێگای بەرخودان دەدەن و هەرگیز لە بەرامبەر دەسەڵاتدا سەر دانانەوێنن، تەنها و تەنها لەسەر ڕێگای بەرخودان رێ دەکەن. نمونەکانی ئەوەش ساکینە و ئارینن. ئەوەتا "ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە دروشمی هەموو ژنانی جیهان، کە ئەوەش ئیرادەی رێبەری ئاپۆیە".

پاشان لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری هیلالی زێڕین-ەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و گۆرانی پێشکەشکران و هەروەها لەلایەن ژنۆلۆژییەوە شتە نەریتی و دێرینەکان پێشکەش کران.

ژ.ت