یادداشتەکانی ژنە گەریلا سورخوێن چاپ کرا

یادداشتەکانى ژنە گەریلا سورخوێن جوانا مونزو (ئوزگیور کایا)، کە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو و ١١ی نیسانی ٢٠٠٦ لە بەستای بۆتان شەهید بوو، کرا بە کتێب و چاپکرا.

یادداشتە رۆژانەییەکانی شەهید سورخوێن جوانا مونزور کرا بە کتێب. ئەو کتێبە بەسەرهاتەکانی ژیانی ژنە گەریلا ئوزگور کایایە. یادداشتەکان لە ساڵێ ١٩٩٥ەوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتی شەهیدبوونی لە ساڵی ٢٠٠٦ دا.

کتێبەکە لەلایەن رۆژنامەى نەوای ژنەوە کۆکراوەتەوە و لەلایەن چاپ و بڵاوکراوەتى مەیمان لە مانگی ئاداردا بە ناونیشانی "ئەو مێژووەی کۆتایی نییە، ئەو گەشتەی کۆتایی نییە' چاپکراوە. کتێبەکە وەک شاهیدحاڵێکى راستەوخۆی تێکۆشانی ژنانی گەریلا دەچێتە بەردەست خوێنەران.

پێشەکیی کتێبەکە لەلایەن سۆزدار ئاڤێستاوە نووسراوە، کە ماوەیەک لەگەڵ شەهید سورخوێن جوانا مونزور پێکەوە لە تێکۆشاندا بوون.

گەریلا مونزور یادداشتەکانى ناو نابوو "دۆستی رازەکانم" و هەر جۆرە ئەگەرێکى لەناوچوون و ونبوونی بە مردنی خۆی دەزانی  و لەبارەی یادداشتەکانییەوە وتبوی "ئەگەر شایانی منە با بکرێت بە کتێب، بە جوانی و بە روونی".

خوێنەران لە هەموو دێڕەکانی ئەو کتێبەدا قورسییەکانى ژیانی گەریلایی دەبینن، بە تایبەت سیاسەتەکان و پێشهاتەکانى ئەو سەردەمەی مونزور لە بۆتان بووە.

تۆمارکردنی ژیانی گەریلا

خوێنەران لەو کتێبەدا ئەوەیان بۆ روون دەبێتەوە، کە گەریلا لە دژی ئۆپراسیۆنە قڕکەر و پاکتاوکارییەکانى دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ١٩٩٥ – ١٩٩٩دا چۆن بەرخودان و بەرەنگارییان کردووە.

هەروەها خوێنەران لەو کتێبەدا هەنگاوەکانى گەشەسەندنی تێکۆشان و هەبوونی ژنانى کورد دەبینین.

لە یادداشتەکانى سورخوێن جوانان مونزور زۆر بە روونی و جوانی هەموو هەستەکانى گەریلا لەسەر مرۆڤ، ئێش و ئازارەکان، توڕەیی، بیرکردن، دڵخۆشی و بڕوای گەریلا خراوەتەڕوو. مرۆڤ لە روویەکى ترەوە ئەوە دەبینێت، کە چۆن گەریلا منداڵ دەمێننەوە و لەلایەکى ترەوە دەبنە زانا و دەروێش.

ئەو کەسانەى دەیانەوێت کتێبەکەیان دەست بکەوێت پەیوەندیی بەو ئێمیڵ و ژمارە تەلەفونەوە بکەن

[email protected]

0031 65 79 13 0 39

٠٠٣١٦٥٧٩١٣٠٣٩

ژ.ت