بەرهەمێکی نوێی هونەری بۆ بەرخودانی گەریلا بڵاوکرایەوە

ناوەندی چاند و هونەری باشووری  کوردستان ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بە ناوی ( هەپەگە) لەبارەى بەرخودانى گەریلا لە دژی داگیرکەریی دەوڵەوتى تورک لە خاکی باشووری کردستان بڵاکردەوە.

 ناوەندی چاند و هونەری باشووری کوردستان کە کار لە بواری هونەری رەسەن و وڵاتپارێزی دەکات لە باشوری کوردستان ڤێدیۆ کلیپیکی نوێیان بڵاکردەوە. لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا ڕۆلێ گەریلا لە بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەت و سوپا داگیرکەرەکەى تورک لە خاکی باشوری کوردستان خراوەتەڕوو.

تەواوای کارەکانی ئەو کلیپە لەلایەن ناوەندی چاند و هونەری باشوورەوە ئەنجامدراوە.

vلە بارەی ئامانجی دروستکردنی بەرهەمەکەیان میرشاد حەمە ئەندامی بەڕێوبەرایەتیی چاند وهونەری باشووری بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: لە باشووری کوردستان لە ئیستادا دەوڵەتی تورکیا داگیرکاری بەڕێوە دەبات. تەنها هێزێک کە لە گۆرپانە و شەری ئەو داگیرکارییە دەکات هێزی گەریلایە، بۆیە ئێمەش وەک ئەرکێکی هونەری و وڵاتپاریزی ویستمان بە بەرهەمی هونەری پشیوانی ئەو بەرخودانە مێژووییە بکەین".

 

ر.م