پێنجەمین ڤستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەستی پێکرد

لە شاری کەرکوک بە بەشداری چەندین وڵات پێنجەهەمین ڤستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام دەستی بە چالاکیەکانی کرد کە سێ رۆژ دەخایەنێت.

ئێوارەی دوێنێ لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک پێنجەهەمین ڤستیڤاڵی نێودەولەتی شانۆی شەقام دەستی پێکرد کە خولی پێنجەمی پیستیڤالەکە بوو، ئەم خولەی ڤستیڤالە بەناوی دەرهێنەری کۆچ کردوو (حوسێن میسری)بوو کە دەرهێنەرێکی شاری کەرکوک بووە.

خولی پێنجەمی ڤستیڤالی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەستی پێکرد خولەکە بەناوی دەرهێنەری کۆچکردووی شاری کەرکوک (حسێن میسری) ناونرا بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو دەرهێنەرە، ئەم ڤیستیڤالە بەسەرپەرشتی بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری کەرکوک ئەنجامدراوە.

وەکو درێژەپێدەری ئەم چالاکییە ئەمڕۆ لە شوێنە گشتیەکانی شاری کەرکوک شانۆی شەقام نمایش دەکرێت، لە ڤستیڤالەکەدا ٢٥ نمایش بەشدارەو شاری کەرکوک بە ٣ نمایش بەشداری دەکات لە ڤستیڤالەکەدا کە ماوەی ٣ رۆژ دەخایەنێت.

هەروەها هەر یەک لە ووڵاتانی سوریا ، ئەردەن ، تونس  و ئێران و زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بەشدارن هەروەها چوار نمایش لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارن، ئەو شانۆکارانەی رۆژ هەڵاتی کوردستان کە بەشدارن لە ڤستیڤالەکەدا بریتین شانۆکارانی ناوچەکانی مەریوان، سنە، سەقز و چەند ناوچەیەکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

هەروەها لە کۆتایی ڤستڤالەکەدا لەلایەن لیژنەیەکی دادوەری باشترینی شانۆکارییەکان هەڵدەبژێرن بۆ خەلاتکردن بە خاڵاتی ئاڵتونی، وە بروانامەی ریزلێنان و خەڵات پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە هەوڵی سەرکەوتنی ڤستیڤاڵەکەیان داوە.

ز.ش