پاراستنی زمانی زگماکی بە واتای پاراستنی ناسنامەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە!

زمان پێوەندیێکی راستەوخۆی لەگەڵ کلتوور هەیە و پاراستنی زمانی زگماکی بە واتای پاراستنی ناسنامەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە، پەرە پێدانی زمانی زگماکی نیشاندەری حەز و خواستی کۆمەڵگەیە بۆ مسۆگەرکردنی ژێانێکی کوردانە و داهاتووی خۆی.

زمان پێوەندیێکی راستەوخۆی لەگەڵ کلتوور هەیە و پاراستنی زمانی زگماکی بە واتای پاراستنی ناسنامەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە، پەرە پێدانی زمانی زگماکی نیشاندەری حەز و خواستی کۆمەڵگەیە بۆ مسۆگەرکردنی ژێانێکی کوردانە و داهاتووی خۆی، هەروەها ئاستی تێگەیشتن لە گرینگی زمانی زگماکی بە واتای ئاستی هۆشیاری ئەو کۆمەڵگە هەژمار دەکرێت.

زمانی کوردی بە هۆکاری جیاواز بە تایبەت لەبەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی داگیرکەران، لە بن مەترسی لە ناوچوونە. هەوڵ دەدرێت لە ڕێگای پاکتاوی زمانەوانیەوە ناسنامەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی گەلی کوردی پێ لاواز و بێڕەنگ بکرێت. هەر بۆیە گرینگیدان بە فێربوون، بەکارهێنان و پەرەپێدانی زمانی کوردی گرینگ و پێویستە.

ناوەندی کلتووریی و پەروەردەیی مێزۆپۆتۆمیا لە وڵاتی سوێد(یۆتێبۆری) بە مەبەستی پەرە پێدانی زمانی کوردی، چەند خولێکی پەروەردەی رێنووس (ئەلفوبێ و رستەنووسین) بە زاراوەگەلی جیاواز: سۆرانی، کرماجی، کوردی خوارین و هەورامی لە قۆناغی یەکەمدا لە ئاستی سەرەتایی بەڕێوە دەبات.

خولەکان بە شێوازی ئانڵاین و لە رێگەی نەرمەئامێری زووم، یەک جار لە حەفتەدا و رۆژانی شەممە بەڕێوە دەچێت و لە ئاستی سەرەتاییدا چوار دانیشتن دەخایێنێت.

لە رۆژی شەممەوە بەرواری ٢٥ی ئاپریل (٦ی بانەمەڕ/٦ی اردیبهشت) خولەکان دەسپێدەکات.

بۆ ناونووسی و بەشداری کردن لەم خولانەدا لە ڕێگای ئەم لینکەوە فۆڕمی ناونووسی پڕەو بکەن. لە ئەگەری پێویستی بە یارمەتی بۆ ناونووسی دەتوانن لە ڕێگای فەیس بوک و ئیمەیل پێوەندیمان پێوە بکەن و بە زووترین کات وەڵامی ئێوە دەدرێتەوە.

"بۆ بەکارهێنانی نەرمەئامێری زووم دەسپێک نەرمەئامێری زووم لەسەر مۆبایلەکەتان دانلۆد بکەن، پاشان بۆ هاتنە ناوەوە، ئەو میتینگ ئایدی و پاسوۆردەی کە دواتر بۆتان بەڕێ دەکرێ، لێبدەن. هەروەها لە رێگەی کۆمپیۆتەرەوە کلیک بکەنە سەرئەو لینکەی کە دوای ناونووسی کردنتان بۆتان بەڕێ دەکرێ."

پەیوەندی کردن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر:

E-mail: [email protected]

Facebook: Mesopotamia kultur och utbildning center