دەوڵەتى تورکیا کتێبی کوردیی لە پێشانگایى کتێبی وان دا قەدەغە کرد

قەیومی داسەپێنراوی ئاکەپە بەسەر شارەوانیى گەورە شاری وان دا رێگای نەدا دەزگاکانى چاپ و پەخشی کوردی بەشداری لە پێشانگای کتێبى وان دا بکەن.

پێشانگای کتێبى وان لەو کاتەوە، کە شارەوانیى ئەو شارە بە دەنگی گەل لەلایەن دەبەپەوە بەڕێوەدەبرا، بەشێوەی ساڵانە لەلایەن شارەوانیى گەورە شاری وانەوە رێکدەخرێت.

ئەمساڵ قەیومە تاڵانکار و داسەپێنراوەکەى ئاکەپە بەسەر شارەوانیى وانەوە لە ناوەڕاستى پێشەنگاکەدا کۆنگرەى EXPOی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا کردەوە. ١٥٠ دەزگاى چاپ و پەخش بە دەیان هەزار کتێبەوە بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کرد، بەڵام لە کاتى ناساندنی بەرپرسە داسەپێنراوەکانى ئاکەپە بەسەر شارەوانیى وان دا رایگەیاند، فرۆشتنى کتێب بە زمانى کرد لە پێشانگاکەدا قەدەغەیە.

خوێنەران کە بۆ کڕینى کتێبی کوردی روویان لە پێشانگاکە کردبوو، قەدەغەکارییان رووبەڕوو کرایەوە و پێیان راگەیاندرا "فرۆشتنى کتێبى کوردی قەدەغەیە و لەوبارەیەوە ئێمە ناتوانین روونکردنەوەتان پێبدەین".

ر.م