گەریلای یەژاستار سارا جودی بە سەما باسی بەرخۆدان دەکات

گەریلای یەژا ستار سارا جودی بەرخۆدانی دژ بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە کوردستان بە سەما دەڵێتەوە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئەندازەی تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، بۆ کولتوور و هونەریش تێدەکۆشن. گەلی کورد سەرەڕای کۆمەڵکوژیی فیزیکی و سیاسی، لە هەموو شوێنێک کە گەریلای لێیە، لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکدا تێدەکۆشێت.

کە لەگەڵ سروشتدا یەکم گرت، هەستەکانم قوڵ بوونەوە'

گەریلای یەژاستار سارا جودی، کە لە باتمان لەدایکبووە و لە ئیزمیر گەورە بووە، لە تەمەنی 12 ساڵیدا دەستی بە سەمای جۆری بالە کردووە.

سارا جودی کاتێک خوێندکار بوو دوای خوێندنەوەی کتێبی 'چۆن بژی' ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندووەتەوە و پاشان دەستی بە گەڕان کردووە. جودی دەڵێت: "بە تایبەتی وردەکاری سەرکردایەتی لەسەر کلتور و هونەر زۆر کاریگەر بوو و پرسیار ئەوەم لا دروست  بوو کە وەک ژن چۆن ببمە کەسێکی کۆمەڵگا ؟ !  دەستم بە گەشتەکە کرد و پەکەکەم ناسی. کاتێک لە ماڵەوە بووم، هەرگیز بەبێ موزیک و سەمای بالە نەمدەتوانی بژیم، بەڵام لە چیاکانی کوردستان بە دەنگی سروشت ، بێ مۆسیقا ، توانیومە گۆرانی بلێم . وەک ئەوەی لەگەڵ سروشتدا بووم بە یەک هەست و نەستیم قوڵ بووەوە. بە سەما ڕۆحی کۆمەڵایەتی ژنان و ژنانی هەژار، لەسەر فەلسەفەی ڕێبەرایەتی، گەڕانەوەو بۆ ژیان گێرایەوە.

'لەناو ئاگردا چۆن خۆم بگەیەنمە رۆژ'

هەڤاڵەکانمان لە مامرەشۆ، ئاریس فارس، زندورە و حەفتانین لە بەرخۆدانێکی بەهێزدان. سەرەڕای هەموو تەکنیکەکانی دوژمن، بەرخۆدانێکی بەهێز دەکەن. بە ڕێبەرایەتی هەڤاڵ سەرهات ڕۆحێکی فیدایی هاتە دی و ڕۆحی هاوڕێیەتی ئاوها گەشە دەکات ئەو ڕۆحی بەرخۆدانە چۆن بنیاد دەنرێت؟ چۆن دەوترێتەوە؟ زۆرێک لەهەڤاڵەکانمان بەگۆرانی و و شیعر ئەم ڕۆحە دەگێڕێنەوە و زۆربەشمان بەشانۆ و گۆرانی دەیگەڕێنینەوە. هەروەها هەوڵ دەدەم بە زمانی جەستە ئەم بەرخۆدانە بڵێمەوە. بە سەرهەڵدانی ئاگر و ڕۆژ هەوڵ دەدەم کە پەیوەندی ئەو هەڤاڵانەمان لەگەڵ ڕێبەرایەتی، کە لە شەڕی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس  بەشدارن، پیشان بدەم. چۆن لە ئاگردا بە خۆر بگەین؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە کەسایەتی سەرحەت، کاموران، ساریا و چەندین هەڤاڵی دیکەی شەهیددا دەرکەوت. بەم بەرخۆدانە بێوێنەیە، بەرخۆدانی ژنان، بەرخۆدانی هەموو هەڤاڵەکانمان، لەو ئاگرەی کە تا دێت گەشتر دەبێت، ئاڕاستەکەم زیاتر بەرەو ئامانجەکان دەڕوات.

'پێویستە گەلی کورد بە هونەر تێکۆشان فراوانتر بکات'

من گۆرانیی خۆم بە ناوی 'هیوا' (ئوموت) وەک بەشێک لە هەنگاوی 'کات کاتی ئازادی' پێشکەشی بەرخۆدانی زیندانیان دەکەم.

هەڤاڵ خەلیل و دەلیلا لە چاند و هونەردا رۆحێکی گەورەیان ئاشکرا کرد. ئێمە ئەم تێکۆشانە نەک بە تەنها بە چەک، لە بواری ڕۆشنبیریش بەڕێوەدەبەین. لێرەوە بانگ لە گەلی کورد دەکەم کە؛ ئەو تێکۆشانەی بە ڕێبەرایەتیی هەڤاڵ سەرحەد بەردەوامە، دەبێت بە کلتور و هونەر بژین"

ف.ق