"کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵە کوردەکە لە قۆنیا پەیوەندیی بە هێرشکارەکانی پێشووە هەیە"

پارێزەر عەبدولڕەحمان کارابولوت رایگەیاند، شوێنەواری ١٦ گولـلە بەسەر تەرمی ٦ کەس لەو کوژراوەکانەوە هەیە، کە لە هێرشی نەژادپەرەستانی تورکدا کۆمەڵکوژکران و راشیگەیاند، "کۆمەڵکوژییەکە پەیوەندیی بە هێرشکارەکانی پێشووە هەیە".

توێکاری تەرمی ٧ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەى دەدەئۆگیولاری، کە لە هێرشێکی فاشستەکان و نەژادپەرەستانی تورک دا لە ناوچەى مەرام لە قۆنیا کۆمەڵکوژکرابوون، کۆتایی پێهات. بەپێی زانیاریی عەبدولڕەحمان کارابولوت پارێزەری بنەماڵەکە، شوێنەواری ١٦ گولـلە بە جەستەى ٦ کەس لە کوژراوەکانەوە هەیە و راپۆرتی توێکاریی یەکێک لە کوژراوەکانیش روون نەکراوەتەوە.

کارابولوت لەگەڵ داواکاری گشتی کۆبووتەوە و لەوباریەوە رایگەیاند، "بەپێی ئەوەى داواکاری گشتی باسیکردووە، ئەوەى هێرشەکەى ئەنجامداوە و کۆمەڵکوژییەکەی کردووە، پەیوەندیی بەو کەسانەوە هەیە، کە پێشتر هێرشیان کردبووە سەر ئەو بنەماڵەیە. شێوەی کەسەکە دیاریکراوە".

ژ.ت