لە لەندەن فیلمی 'کوتانی چاکبوونەوەی جەستە'ی دەرهێنەری کورد دانی دارین نمایش کرا

لە لەندەن فیلمی 'کوتانی چاک بونەوەی جەستە' لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد دانی دارین نمایش کرا.

دانی دارین لە دایکبووی ساڵی ۱۹۸٠ی شاری قەڵادزێیە و لەوڵاتی بەریتانیا لە بواری سینەما و فیلم دروست کردن دا خوێندویەتی. تازەترین بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی "کوتانی چاکبوونەوەی جەستە"یە و لە ئێوارەی ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ لە شاشەی سینەمای لەندەن بە ئامادەبونی هونەرمەندانی ئەوروپی و کورد و کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و رۆژ نامەنوس و ڕۆشنبیر نمایشکرا.

دان ی دارین فیلمەکەی لە وڵاتی بەریتانیا بەرهەمی هێناوە و دەرهێنەری و سیناریۆنوسی و ئەکتەری و زۆرترین کارەکانی لە سەر ئەرکی خۆی ئەنجام داوە.

فیلمەکە ڕەخنەیە لە سیستمی سەرمایەداری

کەچیرۆکی فیلمەکە باس لە سیستەمی سەرمایە و قازانج دەکات، کە مرۆڤایەتی لە چ خەتەرێکدایە بێ هیچ سنورێک سەرمایەداری و کۆمەڵێک سەرمایەداری چاو چنۆک خوێنی مرۆڤایەتی بۆ بەدەستهێنانی سەرمایە دەمژن. ئەوەش لە فیلمەکەدا نمایشکراوە، دور نییە لەداهاتوودا زۆر لەوەش خراپتر روبدات.

دانی دارین دەیەوێت لە دوای خوێندن کەسایەتیی هونەری کورد لە بوای سینەمادا بە شێوازێکی جیاواز دروست بکات و بیرۆکەکانی بە شێوازێکی ئەکادیمی لەبواری نواندن دا بخاتە گەڕ .

ئەو هونەرمەندە تا ئێستا توانیویەتی بەشداری لە چەندین فیلمی سینەمایی بۆلیود، هۆلیود و چەند فیستیڤاڵێکی بەناوبانگی ئەوروپا دا بکات.

خەونی ئەوەم هەیە فیلمەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان نمایش بکرێت

دانی دارین "  لەوەڵامی چەند پرسیارێکی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)دا، وتی خەونی من ئەوەیە نمایشەکانم لە هەرچوار پارچەی کوردستان نمایش بکرێت و ببینرێت،

هەروەها من شانازی بەوەدەکەم لە شارێک و ژینگەی کوردستاندا لە دایکبووم هەموو شار و  شارۆچکەیەکی کوردستان بە موڵکی خۆم دەزانم.

دەیەوێت لە ڕۆژئاوای کوردستان فیلمێکی سینمایی دروست بکات

دانی دارین ئەوەشی وت، "لە بەرنامەمدایە کارەکانم لە ڕۆژئاوای کوردستان نمایش بکەم. لە نزیکەوە دەزانم لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵێک هونەرمەندی سەرکەوتوی هەیە، بۆیە لە پلانم دایە لەوێ فیلمێکی سینەمایی دروست بکەم، بەڵام لەهەوڵی ئەوەدام ڕێگایەکی بۆ بدۆزمەوە تاوەکو لە داهاتوودا تا کاری لەسەر بکەم.

هیچ پەیامێکی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم نییە

دانی دارین لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی، کە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوان چ پەیامێکی هەیە، بە تایبەت بۆ پشگیریەکانی هونەر و هونەرمەندان لە باشوری کوردستان !؟.  زۆر بەنەرمی  گوتی، "هیچ پیامێکم بۆیان نییە".

لە کۆتایدا دانی دارین وتی، هەوڵم ئەوەیە بەزوترین کات خەڵاتی ئۆسکار وەربگرم .

ژ.ت