پەکەکە کوردستانی مردووی لە گۆڕە کۆنکرێتییەکەدا دەرهێنا و بنیاتینایەوە

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، پەکەکە ئەو کوردستانەی کە دەیانگوت مردووە، لەو گۆڕە کۆنکرێتیە دەرهێنا و بۆژاندیەوە و وتی،"ئەوان تێکدەشکێن، چونکە ئێمە گەلین، ئێمە هەمیشە هەین."

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە، ستێرک تی ڤی لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە چاوپێکەوتنێکی سازکرد کە بەم شێوەیەیە:-

دەتەوێت سەبارەت بە ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە چی بڵێیت؟

پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتییەکەمان پەکەکە لە دامەزرێنەر و گەورە ڕەنجدەری پارتەکەمان ڕێبەر ئاپۆ دەکەم و وەفا و سڵاوی خۆم پێشکەش دەکەم. هەروەها جەژنی دامەزراندنی پارتەکەمان لە هەموو گەلی کوردستان و دۆستانی گەلی کوردستان و گەلی ناوچەکە و هەموو هەڤاڵان و هەموو کرێکاران و خەمخۆران پیرۆز دەکەم. لەخەباتی ساڵی ٤٤میندا هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم.

مێژووی ٤٣ ساڵەی پەکەکە داستانێکی مێژووییە، لاپەڕەیەکی زێڕینی مێژووی گەلی کوردستانە. مێژوویەکی گەورەیە. ئەم مێژووە بە خوێن ڕازێنراوەتەوە، بە بەرخۆدان و شەهیدانەوە بنیاد نرا. یادی هەموو شەهیدەکانی شۆڕشمان دەکەمەوە، لە کەسایەتی یەکەم شەهیدی مەزنمان هەڤاڵ حەقی کارەر  یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە و دڵسۆزی خۆمان بۆ شەهیدان دووپات دەکەمەوە.

مانگی تشرینی دووەم مانگێکی گرنگە، لەگەڵ مانگی دامەزراندن پارتەکەمان، لەم مانگەدا چەندین شەهیدی بەنرخیان پیشکەش کرد. هەموو شەهیدەکانی مانگی تشرینی دووەمان لە کەسایەتی هەڤاڵ دەلال ئامەد و ڕەشید سەردار و شیلان کۆبانێ بەبیرم دێنمەوە، من بە ڕێزەوە کڕنۆش بۆ یادەوەری ئەوان دەبەم. ئەو بەڵێنە دووپات دەکەمەوە کە بە شەهیدەکانمان داوە. ئەو ئاڵایەی ڕادەستی ئێمەیان کردووە، دانانەوێنینەوە. یادەوەریان لە تێکۆشانی ئازادیدا دەمێنێتەوە و تێکۆشانیان سەردەکەوێت.

هەرچیەک لەبارەی دامەزراندنی پەکەکەوە بگوترێت کەمە.  وەک دەزانرێت، دوای ئەوەی ڕاپەڕینەکانی کوردستان سەرکوت کران، دەوڵەتی تورک گۆڕێکی لەسەر چیای ئاگری دروستکرد و نوسیویەتی: "کوردستانی خەیاڵی لێرە شاراوەیە". پەکەکە ئەو کوردستانەی کە لەو گۆڕە بە مردوویی بەناویان دەکرد، دەرهێنا و زیندووی کردەوە. ئەمە چیرۆکی دامەزراندنی پەکەکەیە. گەلی کورد کە کۆمەڵکوژ کران و قڕکران، بە ئاسمیلاسیۆنی سپی و کۆمەڵکوژی لەناوبران و لە بەردەم لەناوچووندا بوون، لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ و ددامەزرێنەرانی پەکەکەوە ئازادکرا. بە دڵنیاییەوە، ئەمە شتێکی مەزن و مێژووییە. لە بنچینەدا، تەنیا دامەزراندنی پارتێک نییە. ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم، لە گوندی فیسێی سەربە لیجەی ئامەد کۆبوونەوە و بڕیار درا. بڕیارەکە بۆ بەرخۆدانی نەتەوەیی و هەبوون بوو. پارتەکە لەسەر ئەم بنەمایە دروست بوو. واتە پارتەکە بۆ بەڕێوەبردن و بەدواداچوونی بەرهەڵستی نەتەوەیی پێک هات. بۆ ئەوەی لە دژی سیاسەتی قڕکردن و کۆمەڵکوژی هەستن، پەکەکە دامەزرا بۆ ئەوەی ڕێگری لەمە بکات و تێکۆشان ئەنجام بدات. پەکەکە بۆ بەرخۆدان، بۆ بەرخۆدانی نەتەوەیی دامەزرا. بۆیە لەسەر ئاستی مێژوویی ئەم دامەزراندنە گرنگە.

دامەزراندنی پەکەکە لە کوردستان زۆر شتی گۆڕی. بۆچوون و هزری ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان ڕێنسانسێکی دروستکرد. واتە ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێکی گۆڕی. دژی بێباوەڕی و بێ ئومێدی و نەزانی و دوورکەوتنەوە لە کوردایەتی خەباتی کرد. پێش هەموو شتێک نائومێدییەکی گەورە هەبوو، بەتایبەتی دوای شکستهێنانی بزووتنەوەی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٧٥ بەمەش نائومێدی لە کوردستان بڵاوبووەوە. لە هەلومەرجێکی وەهادا، دەستپێکردنی ئەم جۆرە بەرخۆدانەی پەکەکە و بە تایبەتی دامەزراندنی فیکر و ئایدیۆلۆژیایەکی نوێ، هیوایەکی دووبارە دروست کردەوە. چونکە پەکەکە حزبێک نییە کە تەنیا چەند کەسێک کۆببنەوە و پێکیان هێنابێت. پەکەکە پارتی ڕێبەرتیە. واتە بە بیرۆکەیەک بنیاتنراوە.

ڕێبەرێک دەرکەوتە مەیدان، بیرۆکەیەکی پێشکەش کرد، هاوڕێیانیش لە دەوری ئەو کۆبوونەوە. بەم شێوەیە گروپەکە پێک هات و پارتەکە دامەزرا. ئەوان بیرۆکەی خۆیان هەبوو، پارادایمی خۆیان هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە گۆڕانکاری گەورەی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا دروست کرد. بەتایبەتی بەرخۆدانی دوای ١٥ی تەباخی ١٩٨٤و هەروەها بەرخۆدانی پێشوو لە زیندانەکاندا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە کوردستاندا کرد. بۆ نموونە پێش ئەوە ژنان لە کوردستاندا وەک ئەوەی نەبن وابوون. بەڵام ئێستا ژنان پێشکەوتووترین و پێشەنگترین هێزن. واتە پارتەکە کۆمەڵگەی کوردی بەهێز کرد. لە چاخی بەردینەوە تاوەکو ئێستا خەسڵەتە نهێنییەکانی کۆمەڵگای کوردی بە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرا بووە و گەلەکەمان خاوەنی هێز و ئیرادەیە.

بە تایبەتیش لە سەرەتاوە ڕۆحی هاوەڵی لە نێو گروپەکەدا پەرەی سەند، واتە هەڤاڵان هاوڕێکانیان خۆشدەویست، هەڤاڵان دڵسۆز بوون بۆ هەڤاڵەکانیان، پەیوەندی هاوڕێیەتی پێشکەوت. لە پەیوەندی خێزانی، لە خوشک و برایان و دایکان و باوک دڵسۆزتر بوون بۆ یەکتری. ئەم هاوەڵیەش سەرۆک خۆی لە نێوان خۆی و هاوڕێکانیدا دروست کرد. بۆیە کاتێک هەڤاڵ حەقی کارەر لەلایەن کۆنتراکان شەهید بوو، غەمگینی و وەفایەکی زۆر دروست بوو. بۆ یادکردنەوەی شەهید حەقی کارەر بڕیاری پارتیبووندرا. بێگومان لە هەمان کاتدا بزووتنەوەیەکی تۆڵەسەندنەوە دروست بوو. بۆ نموونە؛ بۆ یەکەم جار پەکەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵی حەقی کارەر چەکی هەڵگرت. بەر لەوە ناتوانین باسی چەک بکەین لەناو پەکەکدا. بەڵام بۆ تۆڵەسەندنەوە چەکیان هەڵگرت و وەک پارتێکی شەهیدان بۆ لێپرسینەوە پێکهێنرا، بەڵام ئەم ڕاستییە ڕۆحی هاوەڵیی لەناو پەکەکەدا بەهێز و پەرەی پێ دا. هەڤاڵ دەتوانێت بپ هەڤاڵەکەی خۆی بکاتە قوربانی. هاوڕێ دەتوانێت هەموو شتێک بکات بۆ هاوڕێکانی. وەک وەفایەکی نوێ، خێزانێکی نوێ، بنەماڵەیەکی گەورە و بنەماڵەیەکی نەتەوەیی و بنەماڵەیەکی پەکەکەی دیموکراتی- شۆڕشگێڕ دامەزران. ئەم وەفایە دروست بوو. بۆیە مرۆڤەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان دابڕاون و چوونە ناو بنەماڵەی پەکەکەوە. ئەمە شتێکی نوێ بوو لە کوردستان.

زۆر کەس لەمە تێنەگەیشتبوون ئەوان سەریان سوڕما و گوتیان: ئایا ئەمانە شێت بوون؟ ئەمە چۆن ڕوودەدات؟ چونکە لەو کاتەدا سیاسەتی تواندنەوە زۆر بەهێز بوو. ڕەنگە گەنجان ئێستا نەزانن، بەڵام لەو کاتەدا کەس نەیدەتوانی باسی کورد و کوردستان بکات. بۆ بەکارهێنانی وشەی کوردستان پێویست بوو بوێری بەکار بهێنرێت. کەس نەیدەتوانی بەکاری بهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ هێشتا لە زانکۆ بوو، پرۆفیسۆرێک وتی: "تەنها یەک نەتەوە لە تورکیا هەیە. ڕێبەرایەتی دەستی لە دژی بەرز دەکاتەوە و دەڵێت: نەخێر، لە تورکیا دوو نەتەوە هەیە، خەڵکی کوردستانیش هەن و کوردستان لە ژێر داگیرکارییدایە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ زۆرجار دەڵێت، ئەوان بە دوو وشە دەستیان بە تێکۆشان کردووە. ئەم وشانە چین؟ یەکەمیان کوردستان و دووەمیشیان داگیرکەریە. دەڵێت: ئەم دوو وشەیەمان تێپەڕاند، ئێمە قەبووڵمان کرد، فێربووین، خوێندمانەوە، تێگەیشتین، و دەستمان بە ڕێپێوان کرد. بەو شێوەیەیە. هەموو شتێک لەسەر بناغەی کوردبوون دروست بوو و گەیشتووەتە ئەم ئاستە. بەم شێوەیە بیرۆکەی وەک ژیانی ئازاد ڕۆحی هاوەڵیی پەرەپێدا و ترسی کوشت. ئیتر هیچ ترسێک نییە، گەل ئازاد بوو. ترس بۆتە بوێری. بۆیە هەموو پەکەکەیەک بوێر بوون. بە ئیرادەوە، ئەوان هەرگیز خۆبەدەستەوەدانیان قەبووڵ نەکردووە. مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، خەیری دورمووش، عاکیف یڵماز، عەلی چیچەک و فەرهات کۆرتای لە زیندانەکاندا بەم شێوەیە تێکۆشانیان کرد. پاشان لەژێر هەلومەرجی ١٢ی ئەیلولدا هەنگاوی ١٥ی ئاب بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ عەگید بەم شێوەیە دەستی پێکرد. بە کورتی پەکەکە ڕۆحێکی بنیادنا و بەم ڕۆحەوە تێدەکۆشا. بۆیە هەرچەندە هێرش ئەنجام درابێت. نەیاندەتوانی ڕێگری لێبکەن. بۆ نمونە، هێزەکانی دەوروبەر لە ناوچەکە لە دژی پەکەکە دەستیان بەجووڵە کرد، پاشان ناتۆ دەستی بەسەردا گرت، کوردەکانیان دژی پەکەکە بەکاریان هێنا، بە هەموو شێوەیەک هێرش کرایە سەری.  پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی؛ ٣٤ دەوڵەت روویدا و ڕێبەر ئاپۆش دەستگیرکرا. دەیانویست بەم شێوەیە پەکەکە لاواز بکەن و بنبڕی بکەن، بەڵام نەیانتوانی ڕێگری لە ڕێپێوانی پەکەکە بکەن کە وەک لافاوە. پەکەکە هەمیشە گەورە بوو و گەشە دەکات و گەیشتووەتە ئەم ئاستە.

لە ئیمرالی ئەشکەنجە و گۆشەگیری هەیە. لە ئێستا لەناو هەموو زیندانەکاندا بڵاوبۆتەوە. ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی بیرۆکەیەکی نوێ دەکات. دوژمن سیستمی ئیمرالی دامەزراند و ڕێبەر ئاپۆی زیندانی کرد، بەڵام دەوڵەتی تورک بە تەنیا ئەو کارەی نەکرد. لەو ڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ لەوێ زیندانیکرا، نوێنەری ئەنجومەنی ئەوروپا لەوێ پێشوازی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکات و پێی دەڵێت: "ئێستا لێرە دەبیت، تۆ لێرە سەلامەتی. واتە سیستەمەکە لەلایەن ئەوانەوە دانراوە. ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن تورکیاوە دەستگیرنەکراوە. هێزە پیلانگێڕەکان دەستگیریان کرد و ڕادەستی تورکەکانیان کرد. تورکیا پاسەوانی دەکات بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نەتوانێت لەوێ بیربکاتەوە، لەوێ سیستەمێکی ئاوایان بنیادنا. بەم دواییانە، چەند هاوڕێیەک چوون بۆ ئەوێ. ئەگینا ڕێبەری ئاپۆ ١٤ ساڵ لەوێ تەنیا بوو و کەس قسەی لەگەڵ نەکرد. بۆچی؟ بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نەتوانێت بیر بکاتەوە. بۆئەوەی لانیکەم ناتوانێت بیرۆکەیەک دروست بکات. کاغەز و قەڵەمیشیان بە ڕێبەر ئاپۆ نەدا. پاشان بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری خۆی بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بنووسێتەوە ناچار بوون کاغەز و قەڵەمیان بۆ برد. واتە نەیاندەهێشت بیربکاتەوە و وتیان: دەبێت هەنگاو بەهەنگاو بیکوژین. سیستمی ئیمراڵی بەم شێوەیەیە، واتە دەیانەوێت هەنگاو بەهەنگاو وا لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن کە نەتوانێت بیربکاتەوە. ئەگەر سەرکردەیەک نەتوانێت بیربکاتەوە ناتوانێت ببێت بە سەرکردە، واتە وەک ئەوە وایە کە مردبێێت. بە دڵنیاییەوە، سەرەڕای ئەمە، ئەوان بە شێوەیەکی جەستەیی پلانیان دانابوو بۆ ئەوەی 'هەنگاو بە هەنگاو لەناوی بەرن'. واتە سیستمی ئیمراڵی سیستمێکی ئەوەندە سەختە وشەکانی ئەشکەنجەی دەروونی و گۆشەگیری بەتەنیا بەس نین بۆ پێناسەکردنی سیستمی ئیمراڵی. ئەم سیستەمە سیستەمی لەناوبردنە، سیستەمێکی جینۆسایدە . ئەم سیستەمە بەم شێوەیە لە ئیمرالی جێبەجێ دەکرێت. پاشان لەکاتی ئاگربەستدا گوایە دەستیان بە پرۆسەی  چارەسەری کردووە، ژمارەیەک لە هەڤاڵانیان نارد بۆ ئیمڕالی. بەڵام هەمان سیستەم بە سزا و شێوازی هاوشێوە بەردەوامە.

بێگومان ئەو کردەوانە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی راستیی کوردی ئازاد ئەنجام دەدرێن. دەڵێن: ئێمەکوردمان لەناوبردبوو، تۆ زیندوتکردنەوە، کێشەی کورد سەرلەنوێ دروست بووەوە و دەیانەوێت تۆڵە بکەنەوە. بەم شێوەیە هەوڵ بۆ تۆڵەکردنەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکەمان و هەموو کوردێک دەدەن. کردارەکانیان هەمووی لەم چوارچێوەیەدایە. ئەو گۆشەگیرییەی کە لە ئارادایە لە دژی گەلی کورد و داهاتووی گەلی کوردە. هاوکات فاشیزم لەناو ئەم سیستمەدا بوونی هەیە و ئەم سیستەمەش مانای گۆشەگیرکردنی دیموکراسی تورکیا دەگەیەنێت. واتە تا گۆشەگیریی لە ئیمراڵی هەبێت، دیموکراسی نایەتە تورکیا. چونکە پێش هەموو شتێک یاسا نییە، هیچ ڕەوشت و پێوانەیەک نییە. هیچ نموونەیەکی تر لەم جیهانەدا بەم شێوەیە نییە. لە یاساکانی تورکیاشدا شتێکی وا نییە. لە ئیمراڵی یاسا وەلا نراوە. بەم شێوەیە جێبەجێ دەکرێت.

سەرەتا هێزە دیموکراتییەکانی تورکیا ئەمەیان نەبینی و هەڵوێستیان نەبوو، بەڵام دواتر چی ڕوویدا؟ ڕژێم پەیتا پەیتا ئەم سیستەمەی فراوان کرد، لە سەرەتادا لە زیندانەکاندا جێبەجێ کرد و هەروەها سیستەمی سیاسی تورکیاشی دروست کرد. واتە ڕژێمی فاشیستی تاک کەسی بە سەرۆکایەتی ئاکەپە - مەهەپە پشتی بەوە بەستووە. ئەو سیاسەتەی لە ئیمراڵی پەیڕەو دەکرێت، دەیەوێت ئێستا لە سەرانسەری تورکیا پەیرەوی بکات. هەموو کەس بەشی خۆی لەمە وەردەگرێت. بۆیە بۆ ئەوەی دیموکراسی و یاسا لە تورکیا جێگیر ببێت، پێویستە سیستەمی ئیمراڵی تێکبشکێنرێت. سیستەمی ئیمراڵی ئێستا بەزۆری لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان بە شێوازی جیاواز بڵاوبۆتەوە. ئەم تایبەتمەندیە هەندێ جار لە رۆژەڤدا باس دەکرێت، بەڵام بە شێوەیەکی قایلکەر نیە. ئەوەی ئێستا لە ئیمرالی ڕوودەدات لە ١٢ی ئەیلولدا لە زیندانی دیاربەکر روویداوە. لەوانەیە هەمان شێواز بەکارنەهێنرابێت، گۆڕانێک لە شێوازەکەدا هەبووە. واتە ئەسعەد ئۆکتای لە زیندانی ئامەد ئەشکەنجەی لە زیندانیان دەکرد. ئەم شێوازەیان بەکاردەهێنا، ئێستا لە هەموو زیندانەکاندا ئەشکەنجە بەکاردەهێنرێت، بەڵام زۆربەیان لە ڕێگەی دەروونییەوەیە. هەوڵ دەدەن ئیرادە بشکێنن و لە ڕاستی خۆیان دووریان بخەنەوە. بۆ نموونە؛ شۆڕشگێڕێکی تەمەن ٥٠ ساڵ کە ماوەی ٢٥ ساڵە بەندکراوە ئازاد ناکرێت. هەرچەندە ئەو سزایەی لەلایەن دادگاوە سەپێنراوە تەواو بووە. بۆچی؟ چونکە دەڵێن: یەکەم جار پێویستە خۆی بەدەستەوە بدات، کاتێک خۆت بەدەستەوە بدەیت، ئێمە ئەو کاتە ئازادت دەکەین. واتە فشاری دانپێدانان دەخرێتە سەر خەڵک، ئەوان هەوڵ دەدەن زیندانیان خۆیان بەدەستەوە بدەن. ئەمە لە هیچ یاسایەکدا نییە. ستەمێکی فاشیستی بەم شێوەیە ئێستا لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستاندا هەیە.

لێرەدا بێگومان بەرپرسیارێتیمان هەیە لە بەرامبەر واقیعی ئیمڕاڵی و هەم لە بەرامبەر واقیعی زوڵم لە زیندانەکاندا. واتە ئەگەر بە تەواوی ئەرکەکانمان لە کاتی خۆیدا جێبەجێ بکردایە، ئەم سیستەمە فاشیستی - کۆلۆنیالیزمە نەیدەتوانی ئەم کارانە ئەنجام بدات. ئەمە جێگای ڕەخنەکردنە بۆ ئێمە. ئەگەر ئێمە توانیمان ئەرکەکانمان تەواو بکەین، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەرفەتی ئەوەیان نامێنێت کە ئەم کردەوانە بکەن. بەڵام ئەمڕۆ ئەم دەرفەتانە دەبینن واتە لە هەموو زیندانێکدا ژن و پیاوان دەچەوسێنن و ئازار دەدەن و سووکایەتییان پێدەکەن و ئەمە بۆ ئێمە جێگەی خۆڕەخنەکردنە. ئێمە لە ژێر فشارداین و ئاگاداری بەرپرسیاریەتی خۆمانین ئەمە ڕاستیەکەیە.

تەنانەت ئەگەر لە یەک ئاستدا نەبین. هەمان بەرپرسیاریەتیمان لە گەلەکەمان دەوێت. دەمەوێت بڵێم: لەچاو راپەرینەکانی جزیر و نوسەیبین و لیجە و ئامەدا لە ساڵانی نەوەدەکاندا کەموکورتیەک هەیە کە مێژوویان نووسیوە و دوژمن ئەمە وەک دەرفەتێک دەبینێت. هەرچۆنێک بێت ئێمە بەرپرسیارێتی ئەوەمان هەیە ، بەڵام هەر کەسێک کە خۆی بە نیشتمانپەروەر بەناو دەکات و هەموو ئەو ژن و هەڤاڵە گەنجانەی کە تێدەکۆشن، ئێستا دەبێت لە هۆڵەکانەوە تێکۆشان ببەنە سەر شەقامەکان. خەباتی ناو هۆڵەکان تا ڕادەیەک مانای خۆی هەیە، بەڵام خەبات ئێستا دەبێت لە هۆڵەکانەوە بچێتە سەر شەقامەکان و دەبێت ئێستا یاسای گەل بنچینە بێت. نابێت خۆیان بە یاساکانی سیستەمی فاشیستی مەحکوم بکەن و بە یاساکانی خۆیان لە شەقامەکاندا ڕێپێوان بکەن واتە، پێویستە لە بەرامبەر ئەمە بوەستنەوە.  لە کاتێکدا کە ڕێبەرمان و هەڤاڵانمان لە ژێر ئەشکەنجەدان و گەریلاکان لەبەرانبەر چەکی کیمیایی بەرخۆدان دەکەن ، دەبێت گەلەکەمان بێدەنگ نەبێت و خۆیان ڕێکبخەن، بە پلەی یەکەم ئامەد و نیشتیمانپەروەری بۆتان لەناو کۆمەڵگەدا دژی دوژمن لە دەوری هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا خۆیان ڕێکبخەن و بەو شێوەیە ئیرادەییە دژ بە دوژمن هەڵوێست نیشان بدەن. ئەمە تێکۆشانە لەسەر شەقامەکان واتە، پێویستیەکی زۆر لە ئێستادا بەمە هەیە، چونکە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەریلا بە ڕاستی گەیشتووەتە ئاستێک. بەتایبەتی لە ساڵی ٤٣میندا گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ. بەڵام گەل لەم پرسەدا لەدواوە مایەوە. نابێت بترسین و پێویستە بتوانین بە شێوەیەکی ڕوون ڕەخنە لە یەکتر بگرین. ڕەخنە لەخۆمان دەگرین، کەموکوڕیمان هەیە، بەڵام پێویستە لەم بوارەدا نیشتمانپەروەران ڕەخنە لە هەموومان بگرین و دەستی خۆمان بخەینە ژێر بەردەوە و بەهەموو شێوەیەک بەو دوژمنە بڵێین: بەسە، تۆ ناتوانیت گەمە بە شکۆی ئەم گەلەوە بکەیت، ناتوانیت کەرامەتی ئەم گەلە لە ئیمرالی پێشێل بکەیت، تۆ ناتوانیت لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە لە زیندانیان بکەیت. پێویستە ئەمە لەسەر شەقامەکان بڵێین. واتە پێویستی بەهەنگاوێک هەیە لەم بوارەدا.

لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەڕی قورس هەیە. چۆن بەرهەڵستی هێزەکانتان ئەنجامێکیان بەرهەم هێنا؟ دەتەوێت چی بڵێیت دەربارەی ئەمەوە؟

لە تێکۆشاندا ساڵی ٢٠٢٠دا (بێگومان من بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ گەریلاکان دەڵێم)، ساڵێک بوو بۆ کۆکردنەوەی هێز.  ساڵی شەڕ و بەرخۆدان بوو. دوژمن بە تایبەتی هێرشی کردە سەر حەفتانین، لەحەفتانین بە شێوازێکی نوێ بە شێوازی گروپ گروپ بەرخۆدان ئەنجامدرا.

بەڵام ساڵی ٢٠٢١، لە ٤٣مین ساڵیادی پارتەکەمان لە شەڕی گەریلادا، ساڵی نوێ بوو، سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ بوو. بە هەموو شێواز و هەمو تاکتیکێک ساڵی ٤٣ی حزبەکەمان لە شەڕی گەریلادا و لە نوێنەرایەتیکردنی ڕۆحی پەکەکەدا ساڵێکی بەرز بوو. لە ساڵی ٤٣مدا ڕۆحی مەزڵوم دۆغان، ١٤ تەموز و زیلان لە مەیدانی جەنگدا گەشانەوە.

ئێستا دوژمن پڕوپاگەندە دەکات و دەڵێت " ئێمە پەکەکە و گەریلاکانمان لاواز کردووە هەندێک ژمارە بڵاودەکەنەوە." ئاکەپە فێری ژمارە بووە. هەمیشە ژمارە بڵاودەکایەوە و خەڵک دەخەڵەتێنێت بۆ نموونە؛ لە ئابووریدا ، بارۆمتەری نابۆری هەیە، لەمانەشدا هەمیشە یاری بەژمارە دەکات و دەڵێت " بارودۆخی تورکیا باشە". بۆ نموونە هەڵئاوسانی راستەقینەی تورکیا ٥٠٪ ـە، بەڵام ٢٠-٢٥٪ پیشان دەدات. لە بارەی گەریلا هەمان شت دەکات. دەڵێت نازانم چەند گەریلا ماون. باشە، ئەگەر ١٨٠ گەریلا ماوە، بۆچی لە سەرتاسەری کوردستان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدرێت! چالاکیەکان دەشارنەوە و هەرگیز هیچ ناڵێن. بەڵام لە ٤٣میندا ساڵدا شەڕێکی گەورەی ئابووری و سەربازی لە دژی دەوڵەتی تورک بەرپا بووە. بەڵام باسی ئەمانە ناکەن، ئەوان هەمیشە دەیانەوێت سیستمەکەیان لەسەر ئەمە دروست بکەن، بەڵام وەک وتم دۆخەکە جیاوازە. بەڕاستی ئەوان بۆیان دەرکەوت کەناتوانن لەباکور ئەنجام بەدەست بهێنن. لەبەرانبەر ئەوە چیان کرد؟ لە ساڵی ٢٠٢١دا ویستیان بنکەکانمان لە باشووری کوردستان لەناوببەن. پلانەکەیان بەم شێوەیە بوو و بەم شێوەیە ئامادەکاریان کرد. بینیتان کە لە سەرەتای ساڵەوە لە مانگی کانوونی دووەم چوونە بەغدا و هەولێر بۆ پشتگیری دیپلۆماسی و هتد. لە رووی سوپاوە خۆیان ئامادە کرد و و وتیان: ئێمەهێزی ئاسمانیمان هەیە، ئیرادەیان دەشکێنین، ئەوانەی کە هەڵنایەن لەناودەچن و ئەوانەی هەڵدێن بڵاو دەبنەوە و لەوێ دەریان دەکەین. ئەمەیان تاقیکردەوە. وەک دەزانن، ئەوان ئەمەیان لە گارە کرد لە سەرەتادا. پاشان ڕوویان کردە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا. لەگەڵ ئەوەشدا بۆیان دەرکەوت کە بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی ئەوان، لە هێرشی ئاسمانی کەس هەڵنەهاتووە و کەس بڵاونەبووەوە.

ئەمجارەیان دەستیان کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی. ئەوان پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە کاتێک ماددەی کیمیاییان بەکارهێنا، کەس نامێنێت و هەمووان دەڕۆن، بەڵام ئاوا نەبوو واتە ئەو ئەنجامەیان بەدەست نەهێنا کە چاوەڕێیان دەکرد. لەبەر ئەوە، لە ٢٣ی نیساندا، سەربازەکانیان لەو شوێنە دانا کە هێشتا لەوێ ماونەتەوە. بەڕاستی ئەوان بێ هیوا بوون و شکستیان هێنا. پلانەکانی ٢٠٢١یان شکستی هێنا. ئەگەر لە ئێستادا نەخۆشی لە ناو سیستەمەکەدا هەبێت، ئەوە ئەو شکستە هۆکارەکەیە. بێگومان لە ئەنجامی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، لەگەڵ ئیرادەی گەلی سیاسەتی دیموکراتی کورد و هێزە چەپە دیموکراتییەکانی تورکیا کە هەنگاویان بەرەو دواوە نەناوە، لە ئەنجامی سەرکەوتنی گەریلادا پیلانەکەیان شکستی هێنا.

ئەگەر سەرکەوتوو بوایە چی دەکرد؟ پلانیان دانابوو لە ماوەی ٢-٣ مانگدا هەموو ناوچەکانی گەریلا بە تایبەتی قەندیل و گارێ داگیر بکەن و هەروەها هەڤاڵێک یان دوو هاوڕێی ناسراومان لەناوببەن. لەسەر ئەم بنەمایە سەرکەوتنیان رابگەیەنین و لە مانگی تشرینی دووەمدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن. ئیدارەی ئاکەپە - مەهەپە بۆ ماوەی ٥ ساڵی دیکە حسابی دەکرد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. پلانەکەیان بەم شێوەیە بوو ئەم پلانە شکستی هێنا. لە بنچینەدا ئەو زمانەی کە لە دوای ئابەوە بۆ هەڵبژاردن بەکاریان هێناوە گۆڕیویانە. ئەردۆغان پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە خۆیان بۆ ئەمساڵ ئامادە دەکەن، بەڵام کاتێک بینی کە پلانەکانیان شکستی هێناوە، دەستی کرد بە وتنی ئەوەی کە "هەڵبژاردنێکی پێشوەختە نییە" بەڵام پلانەکەیان بەم شێوەیە بوو. واتە لەسەر بنەمای کوشتن و کاولکاریی ئێمە، دەیویست ڕژێمی فاشیست خۆی ڕێکبخات و درێژە بە خۆی بدات.

بۆیە ئەو شەڕەی کە گەریلاکان لە چیاکانی باکور و باشووری کوردستان بەرپایان کرد، لە دژی سیاسەتی جینۆساید شوێنێکی گرنگی بۆ ئازادیی گەلی کورد هەیە و لە لایەکی دیکەوە ئەو شەڕەی کە گەریلاکان دەیکەن، شەڕێکی دیموکراتییە بۆ تورکیا. ئەگەر ئەو شەڕ و بەرخۆدانی گەریلایە نەبوایە، ئەوا ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە ڕزگاری دەبوو. واتە ئەوانەی دەڵێن 'قەندیل دەبەزێنین' دەبێت بزانن کە ئەو شوێنەی فاشیزمی شکست پێهێنا قەندیلە، بەرخۆدانی گەریلایە ئەگەر گەریلاکان شکستیان هێنابا، ئەم ڕژێمە هێشتا دەیان ساڵ حوکمی تورکیای دەکرد، هەموو شتێک بەپێی سیستمەکەی ڕێکدەخست و بەم شێوەیە نکۆڵیی لە بۆنی هەمووانی دەکرد. هەروەها دەبووە کارەساتێک بۆ خەڵکی ناوچەکە، چونکە بە عەقڵییەتی عوسمانیی نوێ هێرش دەکەنە سەر هەموو کەس و لایەنێک. لەبەر ئەوە، بەرخۆدانی گەریلا لە ڕاستیدا بەرخۆدانێکی پیرۆزە. بێگومان بەرخۆدان لە زیندانەکان و پێگەی گەلەکەمان لە سیاسەتی دیموکراتیدا ڕۆڵی هەیە، لە ئیمرالیش بەرخۆدانی ڕێبەرمان گەورەترین بەرخۆدانە. بێگومان لەم کاتەدا گەریلاکان بەشێوەیەکی نوێ بەرخۆدانیان کرد. ئەوان چاوەڕێی ئەوە نەبوون و سەرسام بوون بەم شێوازە نوێیە. لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاستی بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانەی ئاپۆیی، ٤٣ ساڵ ئەزموون و قوڵبوونەوە. لە تاکتیکی نوێدا ڕۆحی بەرخۆدان و بوێری وایکرد کە هێرشەکان بێئەنجام ببن.

ئایا هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابووری و سیاسی تورکیا و کوردستان شەڕی کوردستانە؟ دەتەوێت چی بڵێیت دەربارەی ئەمە؟

ئەم ١٠٠٪ راستە. هەرچەندە سیاسەتی کورد و لایەنە دیموکراتەکان ئەم ڕاستییە دەردەبڕن، بەڵام هێشتا بە تەواوی لە لایەن ڕای گشتی تورکەوە ئەمە نەزانراوە.

ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت لەسەر بنەمای دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات. هەروەها بە وتنی 'کێشەی مانەوە هەیە' نەک تەنها لە باکوری کوردستان هێرش دەکاتە سەر پارچەکانی دیکەی کوردستانیش، چونکە بوونی پێگەی کورد لەڕۆژئاوا بەهەڕەشە بۆ خۆیان دەزانن و لەسوریادا بەگوتنی "کێشەی مانەوە و لەناوچوون هەیە" هێرش دەکەن، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە سیستەمی باشوری کوردستان خۆی بە هەڕەشە دەبینێت، هەر لەوێشەوە دەست پێدەکات. بەکورتییەکەی تووشی نەخۆشی دژایەتیکردنی کورد بووە و هەموو شتێک بۆ ئەمە بەکاردێنێت.

سەیرکە لەم ڕۆژانەدا بودجەی تورکیا لەکۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێ دەکرێت. هەندێ جار هەندێک شت لە چاپەمەنیەکاندا بڵاو کراونەتەوە. دیارە لە ساڵی٢٠١٤ەوە بودجە تەرخانکراو بۆ هێزە سەربازییەکان. پێنج ئەوەندە زیادی کردووە. ٢٠٪ ی داهاتی تورکیا بۆ جەنگ خەرج دەکرێت. کەواتە ئەم پارەیە لە کوێوە دێت؟ ئەم هەموو پارەیە لە کرێکاران و کارمەندان و گوندنشینان بە کورتی لە باج لە خەڵکەوە دێت. واتە پارەیان لێ وەردەگرێت و هەمووی وەک خەرجییەک بۆ شەڕکردن دژی گەلی کورد بەکاردێنێت. بۆ نموونە مردنی هەموو گەنجێکی کورد بە سەرکەوتن دەزانن. ٤-٥ فڕۆکە هەڵدەستێنن بۆ ئەوەی تەنها یەک کەس لەناوبەرن. ئێمە ئەمە لە پراکتیکدا دەبینین. واتە، ئەوان خەرجیەکانیان زۆر زیاد کردووە. ئەمڕۆ، لە خواکورکەوە تا حەفتانین، هەمیشە لە سنوورەوە تۆپباران دەکرێت، ئۆبوس، توپ و تانک بەکار دەهێنرێت. هەلیکۆپتەرەکانیش زۆر جار بەکار دەهێنرێن. هەموو رۆژێک فڕۆکە جەنگیەکان لە شوێنێک دەدەن، لە هەمان کاتدا لە زۆربەی ناوچەکان هێرش هەیە. ئەم پارەیە لە کوێوە دێت؟ لە سوریا و لە ڕۆژئاواش هەمان شت دەکەن، لە دربێسیەوە تا ئیدلب سەرنج بدەن ئامارەکان؛ دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک چەند تۆپ هەڵدەدات. ڕۆژانە چەند هێرش هێڕش بە فڕۆکە ئەنجام دەدات. هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەن. واتە، ئەگەر کانی زێڕیشیان هەبێت، ئەوە بەش ناکات. ئێستا ئەوان پارەیەکی زۆر لە شەڕدا خەرج دەکەن و هەموو ئەمانە لە دژی ئێمە بەکاردێنن. کێشەیەکی تری زۆر سەرنجڕاکێش هەیە: بۆ نموونە لە کاتی ئاکەپەدا ژمارەی زیندانەکانی تورکیا شەش جار زیادی کردووە. واتە ئەگەر پێشتر ١٠٠ بەندینخانە هەبوایە ئێستا بووە بە ٦٠٠ بەندیخانە. خەڵک دەستگیر دەکرێن، زیندانی دەکرێن، ئەوان دەچەوسێندرێنەوە. ژمارەی پۆلیسەکانی زیادی کردووە، پۆلیسی تایبەتیان دامەزراندووە. لێرەدا دەڵێن: نازانم چەند تەکنیکیان دروست کردووە، فڕۆکەی چاودێری و بێمرۆڤ. وای کردووە لەلایەکەوە پێشڕەوی دەکەن و لەشکرکێشی گەشەدەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە تورکیا لەبرسان دەکوژن. کرێکار و گوندنشینانی تورکیا برسین. کورد تەنانەت زۆر برسی کراوە. لە کوردستان و تورکیاش کێشەی سەرەکی کۆمەڵایەتی ئێستا پرسی ژیانە واتە، خەڵک نانی دەستناکەوێت. خێزانەکان ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن. بۆچی؟ چونکە داهاتی تورکیا هەمووی بۆ جەنگ خەرج دەکات. هەروەها لە دژی کورد دەجەنگن/. ئەگەر بە دروستی لە پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ نزیک ببانەوە ئەوە ئاوا نەدەبوو.

ئێستا ئەردۆغان زۆرجار دەڵێت 'پەکەکە و هەدەپە پرۆسەکەیان شکستپێهێناوە و هەوڵ دەدات وەک بەرپرسیاری شەڕ نیشانمان بدات. کاتێک هات بۆ ئامەد ئەمەی گوت، بەم دواییانە، هەمان قسەی کرد لە باتمان. ئەردۆغان بەڕاستی درۆزنێکی گەورەیە. ئەو مێزەکەی هەڵاوگێڕ کردەوە، ئەگەر ئەو مێزە لە دۆڵمەباخچە هەڵاوگێڕنەکرابایە، ئەوا ڕێبەر ئاپۆ داوای بەستنی کۆنگرەی دەکرد. بۆ ئەوەی دەستبەرداری چەک بین ، بەڵام ئەردۆغان مێزەکەی هەڵاوگێر کرد و گوتی: "من هیچ شتێک لەو شێوەیە نازانم" بەڵام پێی وترابوو کێ لەوێ دادەنیشێت، بەڵام لەناکاو شکستیهێنا. ئەو داهاتووەکەی لێرە نەبینی، چونکە فاشیزم لەسروشتی ئەودا هەیە. چونکەچارەسەری پرسی کورد دەبێتەهۆی هێنانەدی دێموکراسی بۆ تورکیا. چونکە ئامادە نەبوون. چییان کرد؟ ئەوان پرۆسەکەیان تێکدا، هێرشیان کرد. هێرشیان کردە سەر گەلەکەمان و هێزە دیموکراسیخوازەکان و رەنجدەران تورکیا و گەلی عەلەویی ئێمە. هێرشی گەورەیان کردە سەر هەموو ئەو کەسانەی کە لەژێر سایەی ئەم سیستمەدا مافیان خۆراوە و بەم شێوەیە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجام دەدەن واتە وتیان: ئێمە ئەم بەرخۆدانە دەشکێنین و دەنگی خەڵک بەدەست دێنین و لەسەر ئەم بنەمایە سەقامگیریی ئابووری و سیاسی بەدەست دەهێنین، بەڵام لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای هێرشەکە بە هەموو شێوەیەک سەرکەوتوو نەبوون. بۆیە سیستەمەکە لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و لە هەموو لایەکەوە لە قەیراندایە. خەڵک برسین بە دڵنیاییەوە هۆکاری ئەوە چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردە . ئێمە دەمانویست چارەسەری بکەین، ئێمە کراوە بووین بۆ ئەمە. ڕێبەر ئاپۆ زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوە، بەڵام نەیانویست ئەوان نەیاندەویست و دژی ئێمە شەڕیان کرد، بەڵام ئەمجارەیان دژایەتی کوردانی دەرەوەی ئێمەیان کرد. هەروەها هێرشیان کردە سەریان و شەڕ پەڕیەوە بۆ ناو سووریا. بۆیە سیاسەتەکانیان کە پەیوەندییان بە هەرێمەوە هەیە هەمووی گۆڕاوە. لەبەر ئەوەیە کە ئەوان لەگەڵ هەموو کەسێک ناکۆکن.

بەکورتییەکەی ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر خراپ و شکستیان بە تورکیا هێناوە. لە دێرسیمەوە گەورەترین زوڵم لە لایەن ڕژێمی ئەردۆغان و ئاکەپەوە کراوە. گەلی کورد هەرگیز ئەمە لەبیر ناکات. دەیانویست بە ناوی ئیسلامەوە ئەم کارە بکەن . ئەمە خراپترین لایەنیشە. هەرچەندە لەم چەند ساڵەی دواییدا ڕوخساری ڕاستەقینەیان ئاشکرا بووە و گەلەکەمان بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئیسلامەوە نییە و لە پشت دەمامکی ئیسلامەوە خۆیان حەشارداوە و سیاسەتێکی ڕەگەزپەرستانەی فاشیستی پەیڕەو دەکەن. ئەردۆغان ڕەگەزپەرستە و ئەو کەسەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا گەورەترین ستەمی لە کوردستاندا کردووە. کۆتایی ئەو کەسە شکست دەبێت.. چونکە ئێمە گەلین، ڕەگی ئێمە لە مێژووەوە هاتووە. ئەوان ناتوانن ئێمە لەناو ببەن. هەندێ جار لەوانەیە دواکەوتوویی هەبێت، بەڵام تێکۆشان بەردەوام دەبێت و جارێکی تر ئەم ڕاستییە ئاشکرا بووە. ئەوان شکستیان هێنا. ئەوان دەیانویست ئێمە لەسەر بنەمای پلانی شکست لەناوببەن، بەڵام ئێستا لە لێواری شکستدان. ئەوان شکست دێنن"

ف.ق