ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە رێکخستنی پێشانگایەک یادی شەهیدانی باشوریان کردەوە

ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی بە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی یادی گەریلا و تێکۆشەرانی شەهیدی باشوری کوردستانیان کردەوە.

کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە پارکی ئازادی بە ڕێکخستنی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی یادی گەریلاکان و شەڕڤانانی شەهیدی باشوری کوردستانیان کردەوە.

لە پێشانگاکەدا بەناوی ژنانی گەنجی تێکۆشەرەوە ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتبوو: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە چیا ئازادەکاندا بەرخۆدان دەکەن و بۆ ڕزگاریی گەل و وڵاتەکەیان تێدەکۆشن و شەڕ دەکەن.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گەریلاکان تا دوا هەناسەیان ئازایانە و فیداکارانە و بە ورەبەرزییەوە لە دژی دوژمنی داگیرکەر شەڕ دەکەن و شەهید دەبن تاوەکو دوژمن نەتوانێت خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات.

خونچە محەممەد لە پێشانگاکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێشانگاکە بۆ یادی ئەو گەریلایانەیە، کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون و بۆ یادی شەهیدانی باشور ڕێکخراوە.

خونچە محەمەد وتی، تا کۆتایی پشتیوانی لە گەریلا دەکەن و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت