لەبەر گەرما دەچنە بن سێبەرەکانى سووری مێژوویى

لەبەر گەرما مانگى رەمەزان بۆ رۆژوەوانان زۆر قورس بووە. هاووڵاتییانى ئامەد بۆ فێنکبوونەوە روویان لە سێبەرەکانى قەڵاى ئامەد و ناوچەى سوورى مێژوویى ئامەد کردووە.

دانیشتوانى ئامەد بۆ ئەوەى خۆیان هەندێک فێنک بکەنەوە، روویان لە سێبەرەکانى سووری مێژوویى و پارکەکان کردوە و لە بن سێبەرى قەڵای مێژوویى ئامەد و پارکەکاندا لە دەورى یەک کۆ دەبنەوە.

ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتیانی شارەکە لە بن سێبەری سووری ئامەد، پارکی ئۆرمان، پارکی رێحان و پارکى سومەر خۆیان لە گەرما دەپارێزن و پشوو وەردەگرن.

پسپۆڕان بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە هۆشدارییان داوە و رایانگەیاندووە، ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆى گەرماوە پەستانى خوێن بەرزبێتەوە و ئەوەش گوشار لەسەر مێشک دروست بکات، بە تایبەتى بۆ ئەو کەسانەى نەخۆشیى دڵیان هەیە. بۆیە داوایان لەو هاووڵاتییانە کردوە، کە نەخۆشیى دڵیان هەیە، زیاتر ئاگایان لە خۆیان بێت. هەروەها داواشیان لە هاووڵاتییان کردووە، کە وەرزشیى زۆر قورس نەکەن و ئاوى زۆر بخۆنەوە.

ر.م