هاوپەیمانیى ئاکەپە – مەهەپە هەڵوەشایەوە!

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکى گشتیى مەهەپە لە کۆبوونەوەى حیزبەکەیدا لە پەرلەمانى تورکیا رایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان لەگەڵ ئاکەپە هەڵوەشاوەتەوە.

دەوڵەتى باخچەلی سەرۆکى گشتیى پارتى نەژادپەرستى مەهەپە رایگەیاند، پێش هەڵبژاردنى شارەوانییەکان هیچ هەوڵێکیان نییە بۆ دروستکردنى هاوپەیمانى و هاوپەیمانییەکەیان کۆتایى پێهاتووە و هاوپەیمانیش دروست ناکەن.

باخچەلی راشیگەیاند "ئێمەى مەهەپەیی ئامادەین ناوکى خۆمان بە دەستى خۆمان ببڕین".

باخچەلی لەبارەى هۆکاری هەڵوەشاندنەوەى هاوپەیمانیى حیزبەکەى لەگەڵ ئاکەپە بە شێوەیەکى نا روون قسەى کرد و وتى "هیچ هاوپەیمانییەک بە رەتکردنەوەى لایەنێک، بە حساب نەکردن بۆ لایەنێک لەسەر پێ نامێنێتەوە. هیچ هاوپەیمانییەک بە خۆسەپاندنى لایەنێک، بە راوەشاندنى پەنجە و هەڕەشەکردن لە هاوپەیمانەکە بەردەوام نابێت. هیچ هاوپەیمانییەک بە هەواڵەکانى تێکشکا، تێکدەشێک ناتوانێت بەردەوام بێت و لەو دۆخ و مەرجەدا بمێنێتەوە. لە ناو ئاکەپەدا ئەوانەى دەیانەوێت دینامیت و تەقەمەنى بخەنە ژێر هاوپەیمانییەکە دەتوانن لە خۆشیا لە دەوری یەک کۆببنەوە. کاتی ئەوە هاتوە ئێمە لە چوارچێوەی بوارە یاساییەکاندا بجوڵێینەوە".

باخچەلی ئەوەشى وت، ئیتر بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بە دواى هاوپەیماندا ناگەڕێن و هاوپەیمانى ئەنجام نادەن.

ر.م