فەرماندەی هەپەگەهۆگرپێت: تاکە ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە

یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگەهۆگرپێت ئەوی خستەڕووکە لەهەنبەرهێرشی دەوڵەتی تورکیا تاکە ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە.هۆگرداوای یەکڕیزی وخەبات بۆیەکدەنگی گەلی کوردی کرد.

هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە دژی کوردستان وبەرخۆدانی گەریلاکان لە بەرانبەری ئەوهێرشانە بەردەوامە. یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە هۆگرپێت دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورکیا وبەرخۆدانی گەریلا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا و وتی، لە ساڵی ٢٠١٥ بەم لاوە لە دژی هەپەگە هێرشی بەربڵاودەکرێت. هۆگر ئاماژەی بە هێرشانەکرد کە لەبەرانبەر تەکنیکی سوپای تورکیادا گەریلاش تەکنیکی خۆی بەرەوە پیش بردووە.

هۆگر ئەوەی خستەڕوو کە کاتێک فڕۆکەی سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا دەسووڕایەوە، بیرۆکەیەکی ئاوەها دروست بوو کە ئایا گەریالا تەواو دەبێت و وتی،" لەهەنبەرئەوئامێرە پیشکەوتووانەی سوپای تورکیا تاکتیکی گەریلاش پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە. گەریلا خۆی لەهەمبەرئەودۆخە ئامادە کرد. بەرخۆدانی گەریلا نیشانیدا کە گەریلا ڕۆژبەڕۆژ بەرەو سەرکەوتن هەنگاوهەڵدەنێت. لەهەمبەر هەرتەکنیکێک بانگەشەیەکی زۆردەکرێت. دۆخێکی ئاوەها کە توانیبێتی تێکۆشانی ئێمە ڕابوەستێنێت بوونی نییە."

' هەتا کۆتایی گەریلا تێکۆشان دەکات'

هۆگر پێت لە بەردەوامی قسەکانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی، " لە دژی هێرشەکانی دوژمن درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.لەم کاتەدا دژە بانگەشە دوژمنیش هەیە. لەم شەڕەدا شەهید بوونیش هەیە، بەلام کوژراوانی دوژمن بە لانی کەمەوە سێ هیندەیە. دەوڵەتی تورکیا هەرکات دەڵێت گەریلا لەناودەچێت، ورەی ئێمە بۆ سەرکەوتن زۆرتردەبێت. گەریلا هەتا سەرکەوتنی یەکجاری درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات. ئێمە تێکشکاندنی سوپای تورکیا بەچاوی خۆمان دەبینین."

' دەبێت هەر کەسێک بۆپاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد کاربکات'

هۆگرئاوەها درێژەی بە قسەکانیدا،" سوپای تورکیا بە یارمەتی کۆنتراکان بەنیازە درێژە بەم شەڕە بدات. چاولێبکەن بەبێ کۆنترایەک ناتوانن یەک ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن. ئەوە کەسەی کە خاوەن کەرامەت وشەرەفە، دەبێت ئاگای لە سیاسەتی قڕێژی کۆنترایی هەبێت و بۆبەرژەوەندی گەلی کورد خەبات بکات."

هۆگرئاماژەی بەوە کرد کە تاکە ئامانجی ئەوان سەندنەوەی تۆڵەی شەهیدانە و وتی، " کاتی سەرفەرازی وسەرکەوتنە ولەوە زیاترهیچی ترنییە. ئێمە بەخۆباوەرین. تاکە پێوەری ئێمە تۆڵەی ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەرکوردستان لە دوژمن بکەینەوە،"

ک-ش