کەجەدەکە-ئەورووپا بۆپاراستنی شەنگال بانگەوازی چالاکی کرد

کەجەدەکە-ئەورووپا لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورکیا لەسەرشەنگال داوای لە کوردستانیان ودۆستەکانی لە ئەورووپا کرد کە بڕژێنە سەرشەقامەکان وچالاکی ئەنجام بدەن.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کوردستان لە ئەورووپا(  KCDK-E  ) دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شەنگال داوای لە کوردستانیان-ی ئەورووپا کرد کە بڕژێنەسەرشەقامەکان.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی دەستنیشانی کرد کە دەولەتی تورکیای داگیرکەرهێرشی کردووەتە سەرشەنگال کە شوێنی پیرۆزی گەلی کوردە.

لە بەیاننامەکەی کەجەدەکەدا هاتووە، " گەلی شەنگال لەهەمبەرستەم وکۆمەڵکوژیی چەتەکانی داعشدا سەریان دانەنەواند وبەرخۆدانیان کرد.دەوڵەتی تورکیا بەنیازی کۆمەڵکوژی وفەرمانێکی دیکەیە لەسەرشەنگال. دەوڵەتی تورکیا کە هەمان بیرکردنەوەی داعشە، دوای هێرش بۆسەرباشووری کوردستان دوێنێ لەشەنگال دەستی دایە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی. ئەوبۆردومانەی کە لەڕێگەی فڕۆکەوە لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدرا، بۆ لە ناوبردن وقڕکردنی کوردە.

هاوشێوەی عەفرین، لەشەنگالیش بەئاشکرا هێرشیان کردە سەرهاووڵاتیانی مەدەنی. لەهێرشەکەی دوێنیدا ژمارەیەکی زۆرهاووڵاتی برینداربوون. ئەوە هێرشێکی قیزەونە کە لەدژی هاووڵاتیان ئەنجامدرا وئامانجی قڕکردنی گەلی کوردە.

فڕۆکە جەنگییەکان بی وەچان شەنگال بۆردومان دەکەن. بۆردومانەکە لەدوێنێ ئێوارەوە دەستی پێکردووە وتا ئیستاش بەردەوامە ومەترسی لەسەرگیانی هاووڵاتیان هەیە.

لە بەردەوامی بەیاننامەکەی کەجەدەکە هاتووە، " پەدەکە کە لە کاتی هێرشی داعش بۆسەرشەنگال کۆمەڵگەی ئێزەدی بەتەنیا هێشتەوە، ئیستاکەش ئێزەدییەکانی لەنیو لەپی دەوڵەتی داگیرکەری کە خاوەنی چەتەکانە، هێشتووەتەوە.مێژووجارێکی ترخیانەت دەنوسێتەوە.هەم لەباشووری کوردستان وهەمیش لە شەنگال مەترسی گەورە لەسەرگەلەکەمان هەیە.

لە دژی ئەوهێرشانە کە دەکرێتە سەرگەلی کورد دەبێت گەل هۆشیاربێت.

پاراستنی ئەم خاکە پیرۆزە کە لەهەر پارچەیەک خوێنی شەهیدانی تێدا ڕژاوە. شەرەفی گەلی کوردە. گەلی ئێمە لە هەرچواربەشی کوردستان دەبێت بە ڕۆحێکی نەتەوەیی لەهەمبەرئەم هێرشە نامرۆڤانە ڕاپەڕن.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە،" بەناوی کەجەدەکە-ی ئەورووپا داوا لە کۆمەڵگەی ئێزەدی، هەموو ناوەندەکانی خۆمان، گەلی وەڵات پارێز وهەرکەسێک دەکەین کە چاوەڕاوانی هیچ نەبن ویەکسەر ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەرئەم هێڕشانە نیشان بدەن. بۆ شەنگال ببینەیەک لە ئەورووپا، کەنەدا،ژاپون، ئۆسترالیا وهەرشوێنێک چالاکی ئەنجام بدەین. بۆ پاراستنی شەنگالی پیرۆز، بۆ پێشگرتن لە داگیرکەری ئەرکی هەمووانە کە چالاکیی بکەن."

ک-ش