داواى پارێزەرانى ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن قبوڵ نەکرا

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ بینیى ئۆجالان، بۆ جاری ٧٥٧ سەردانى داواکارى گشتیی تورکیایان کرد، بەڵام زۆر بە خێرایى داواى پارێزەران بۆ بینیى ئۆجالان رەتکرایەوە.

جەنگیز یورەکلی، مەزڵوم دینچ و فوئاد چۆشاجاک پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ بینیى ئۆجالان بۆ جاری ٧٥٧هەم سەردانى داواکارى گشتیى تورکیایان لە بورسا کرد.

سەردانى پارێزەرەکان بۆ لاى داواکارى گشتیى بورسا لە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆدا ئەنجامدرا. داواکاری گشتیش زۆر بە خێرایى داواکەى رەتکردەوە.

لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ / ٥ی گەلاوێژ ەوە تاوەکو ئێستا پارێزەران ٧٥٧ جار داوایان کردووە بڕۆن بۆ ئیمراڵی بۆ ئەوەى چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، بەڵام هەموو کات داواى پارێزەرەکان بە پاساوەکانى "کەش و هەوا خراپە"، "کەشتی خراپە"، "باری نائاسایى هەیە" و لەمدواییانەشدا بە پاساوی سەپاندنى سزاى ژووری تاکەکەسی بەسەر ئۆجالاندا رێگری لە پارێزەران دەکەن، کە بچن بۆ بینینی ئۆجالان.

ر.م