پۆلیس-ی ئەڵمانیا لەبەرانبەروێنەکانی ئۆجالاندا خۆی پێ نەگیرا

لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا، بۆ ئازادی وتەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مێزێکی ئاگادارکردنەوە دانرا. چالاکییەکە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

مێزی ئاگادارکردنەوەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فرانکفۆرت لە ناوەندی شاردا دانرا. لەسەردۆخی ئۆجالان بەسەدان بڵاڤۆک بڵاوکرایەوە و ڕای گشتییان ئاگادارکردەوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا خۆی گەیاندە مێزی ئاگادارکردنەوەکە و وێنەکانی ئۆجالانی کۆکردەوە. چالاکوانان ئاشکرایان کردووە کە ئەوان بۆدانانی ئەم مێزە مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتووە و ئەوکردەوەی پۆلیسی ئەڵمانیا سەرەڕۆیانەیە.

ک-ش