له شاری سه‌لێ به ده‌ستپێشخه‌ریی لقی هانۆڤه‌ری یه‌كێتیی ژنانی كوردستان (YJK) و چه‌تری ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژنانی ئێزدی مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان له ماڵی ئێزدییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له ٥٠٠ كوردستانی به‌شدار بوون.
گولێ ئۆزده‌ن، هاوژینی زه‌كی شه‌نگالی به ناوی خانه‌واده‌كه‌ی مام زه‌كی شه‌نگالی و KOMAW وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد بۆ چاوترساندنی گه‌لی كورد. گوتیشی: «ئازادی به خاوه‌نداره‌تیكردن له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گیانبه‌ختكردوان به‌دی دێت.»
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی ژیان و تێكۆشانی گیانبه‌ختكردوان سینه‌ڤیزیۆنێك پیشاندرا، دواتر سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌یلا بیرلیك وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. بیرلیك ده‌ستنیشانی كرد كه به گه‌وره‌كردنی ڕێكخستن ده‌كرێت كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان بهێنرێت. هاوسه‌رۆكی ناڤ یه‌ك چیچه‌ك یڵدز، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئینته‌رناسیۆنالیست و ڕێكخراوه‌كانی دیكه وته‌یان پێشكه‌ش كرد. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كان له‌سه‌ر زه‌كی شه‌نگالی، ئاماده‌بوان درووشمه‌كانی «شه‌هید نامرن» و «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»یان گوته‌وه.
لێهرته
له شاری لێهرته‌ی ئه‌ڵمانیاش مه‌ڕاسیمێكی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژنانی گولان گولۆ ساز كرا. دوای خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌میله ئالپ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «خاوه‌نداره‌تیكردن له گیانبه‌ختكردوان به بونیادنانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی ژن و ئازادكردنی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رده‌گرێت. هه‌ر بۆیه ئێستا له هه‌موو كات زیاتر خۆڕێكخستن گرینگه.»
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی چه‌ندین ڕێكخراو وته‌یان پێشكه‌ش كرد و یادی گیانبه‌ختكردوانی تێكۆشانی ئازادییان كرده‌وه.
s.m