بانگەواز بۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە بەرلین بڵاوکرایەوە

هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی – بەرلین، بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ٢٦ی ئازار لە بەرلین بڵاوکردەوە.

هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی – بەرلین، بۆ کۆبوونەوەی ٢٦ی ئازار بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و لە بانگەوازەکەدا هاتووە: پێویستە ئەو حیزب و لایانانە، کە بەهۆی دەسەڵاتی ئێستاوە کاریگەری و گوشاریان لەسەر دروستبووە، پێکەوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەک دەزانن هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی مێژووی کۆمارە. هەموومان پێکەوە بینیمان، کە ڕژێمی تاکڕەو و تاک پیاوی دەسەڵاتخوازی ئاکەپە - مەهەپە ڕێگای بۆ چی خۆش کردووە. ڕژێمی تاک پیاو، کە خۆی بڕیار لەسەر هەموو شتێک دەدات، بەم دواییانە بووە هۆی ئەوە، کە دەیان هەزار کەس لە وڵاتەکەمان دا گیانیان لە دەست بدەن، چونکا کاتێک خەڵک لەژێر داروپەردووەکاندا بوون دەوڵەت و دەسەڵات نەچوونە بە هانایانەوە و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستدا.

چیتر سەبری گەلانی تورکیا تەواو بووە و ڕۆژێکیش تەحمولی ئەو ڕژێمە ناکەن.

هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی- بەرلین بۆ کاروباری هەڵبژاردن، بانگەوازێکی بۆ کۆبوونەوەی لایەنە دیموکراتییەکان بڵاوکردەوە.

کات: 26.03.2023

شوێن: کۆمەڵەی دێرسیم

کات: 14:00

ژ.ت